کاتێک شەڕ بێدەنگ دەبێت، مێژوو دەدوێت
بیروڕا 10:44 AM - 2026-03-08
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد
دەوترێت مێژوو مامۆستای گەلانە، بەڵام ئەم مامۆستایە زۆرجار بەشێوەیەکی تاڵ وانەکانیمان فێردەکات. کاتێک لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دەخوێنینەوە، کەم سەردەم هەیە کە لە ئاگری شەڕ بەدوور بووبێت؛ وەک ئەوەی کتێبی مێژوو زۆرجار نەک بە مەرکەب، بەڵکو بە خوێن نووسرابێت. هەر جارێک شەڕ دەست پێ دەکات، دەنگی چەک و هەواڵی سەرکەوتن هەموو شوێنێک پڕ دەکات و هەندێ لایەن وا دەزانن کە هێز دەتوانێت هەموو کێشەیەک چارەسەر بکات، بەڵام کاتێک ئاگری شەڕ دادەمرکێت و دەنگی تۆپ و تەقە بێدەنگ دەبن، زۆر جار ئەوەی کە دەمێنێتەوە تەنیا خۆڵی وێرانکارییەکانە، خەمی دڵان و یادەوەرییەکانە. شارەکان دەتوانن دووبارە بنیاد بنرێنەوە، بەڵام زامەکانی دڵی مرۆڤ زۆرجار بە ساڵانیش سارێژ نابن.
ئەگەر مرۆڤ بە ئارامی پەڕەکانی مێژوو بخوێنێتەوە، دەبینێت کە زۆربەی ئەو شەڕانەی لە کاتی خۆیاندا بە ناوی سەرکەوتن ناسراون، لە دوای ماوەیەک تەنیا وەک کارەساتێکی مرۆڤایەتی باسکراون.
سەرکەوتنەکانی شەڕ زۆرجار وەک سێبەرن؛ کاتێک خۆر دەگۆڕێت، ئەوانیش دەگۆڕێن. ئەوەی ئەمڕۆ بەهێز دەردەکەوێت، لەوانەیە سبەینێ تەنیا یادەوەرییەکی دوور بێت. بۆیە دانایانی گەلان لە پەندێکی سادەدا ئەم راستییەیان خستووەتە روو: «ئاگر بە ئاگر ناکوژێتەوە، توندوتیژی زۆرجار تەنیا توندوتیژیی زیاتر دروست دەکات.»
لە دنیای سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەمان راستی دەردەکەوێت. مێژوو نیشانیداوە کە دۆستایەتی و دوژمنایەتیی هەتاهەتایی نییە. ئەوانەی ئەمڕۆ لە یەکتر دوورن، دەتوانن لە داهاتوودا هاوپەیمان بن و ئەوانەی ئەمڕۆ هاوپەیمانن، دەشێت رۆژێک رکابەر بن. بۆیە سیاسەتی ژیر و دانا ئەوەیە کە بڕیارەکان لەسەر هەست و میزاج نەدرێن، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەقڵ و تێگەیشتن بن.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکە، کە مێژووی نوێی بە شێوەیەکی زۆر لەسەر بنەمای شەڕ، رێککەوتنە نهێنییەکان و هاوسەنگیی هێزە جیهانییەکان دروست کراوە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، کاتێک نەخشەی سیاسی ناوچەکە دروست کرا، گەلانی زۆر خۆیان لە دەرەوەی بڕیارەکان بینییەوە، ئەو بڕیارانە بنەمای ئەو سنوورانەیان دانا کە تا ئەمڕۆش کاریگەرییان لەسەر ژیانی گەلانی ناوچەکە هەیە.
لە ناو ئەم گۆڕانکارییانەدا، کوردستان هەمیشە لە شوێنێکی جیۆپۆلیتیکی هەستیاردا ماوەتەوە. ئەم هەڵکەوتە هەم هەلێکە و هەمیش بارێکی قورسە. هەلە، چونکە کوردستان لە ناوچەیەکی گرنگی ستراتیژییدا هەڵکەوتووە؛ بارە، چونکە هەر ململانێیەکی ناوچەیی، کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەری دەبێت. بەم شێوەیە زۆرجار کورد خۆی لە ناو شەڕێکدا دۆزیوەتەوە کە نە دەستی لە دروستبوونیدا هەبووە و نە توانایەکی تەواویش بۆ ئاراستەکردنی و لەو نێوەندەشدا باجی گرانی داوە.
لەگەڵ ئەمەشدا، ئەزمونی مێژووی کورد، دەریخستووە کە گەورەترین هێز بۆ پاراستنی گەل، بەتەنیا چەک، نییە بەڵکو دانایی و بەرپرسیارێتی سیاسییە. بۆیە لە زۆربەی شەڕ و کێشە ناوچەییەکاندا، هەڵوێستی کورد بە تایبەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی بۆ پاراستنی ئارامی و نەچوونە ناو ئاگری ململانێیەکە، کە دەرئەنجامەکەی هەر وێرانکارییە. ئەم هەڵوێستە نیشانەی ئەوەیە، گەلێک کە تاڵیی شەڕی تاقییکردووەتەوە، زۆرتر بەهای ئاشتی دەزانێت.
هونەر و ئەدەبیش زۆرجار ئەو راستییەی شەڕ بە شێوەیەکی قووڵتر دەردەخەن. کاتێک شاری گەرنیکا لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا بۆمباران کرا، هونەرمەندی ناودار جیهان، بیکاسۆ تابلۆی ناوبانگی (گێرنیکا)ی دروستکرد. لەو تابڵۆیەدا هیچ سەرکەوتنێک نییە؛ تەنیا هاوار، ترس و ئازاری مرۆڤایەتی پیشان دەدرێت. ئەم تابڵۆیە بوو بە یەکێک لە گەورەترین هێماکانی دژایەتی شەڕ، چونکە هونەر توانای ئەوەی هەیە کە ڕاستییەکان بە شێوەیەک پیشان بدات کە دەنگی مرۆڤایەتی تێدا بەرز ببێتەوە.
بێگومان مەسەلەی کورد بابەتێکی نوێ نییە کە لە دەرئەنجامی رووداوەکانی ئەمڕۆدا دروست بووبێت. ئەم مەسەلەیە لە بنەڕەتدا مەسەلەی ماف و ناسنامەیە. ئەو کێشانەی لەسەر بناغەی ماف دروست دەبن، بە هێز لەناو ناچن؛ چونکە کات دەتوانێت شێوەی کێشەکان بگۆڕێت، بەڵام ناوەڕۆکیان هەر دەمێنێت.
لە کۆتاییدا، مێژوو وەک مامۆستایەکی بێدەنگ هەمیشە یەک وانە دووبارە دەکاتەوە: شەڕ دەنگی بەرزە، بەڵام تەمەنی کورتە. ئەوەی دەمێنێت نە ئاگری شەڕە و نە هێزی چەک؛ بەڵکو ئەقڵ، دادپەروەری و دانپێدانان بە مافەکانە. کاتێک جیهان پڕ دەبێت لە شەڕ، پێویستە دەنگی ئەقڵ بەرزتر بێت؛ چونکە تەنیا ئەقڵ دەتوانێت ئەو رێگایە بدۆزێتەوە کە مرۆڤایەتی لە وێرانکاریی رزگار بکات و مافەکان بە راستی بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
09:53 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
09:07 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:11 AM - 2026-03-09
بروسكهیهكی كۆسرهت رهسوڵ ورهی چهكدارانی رژێمی روخاند
09:04 AM - 2026-03-09
وەزارەتی رۆشنبیری: میدیاكان بەرپرسیارانە رووماڵبكەن و ئاسایشی نیشتمانی بپارێزن
09:54 PM - 2026-03-08
زۆرترین خوێنراو
-
رۆژانە بە بەردەوامی 120 تۆن غازی شل بۆ سلێمانی دابین دەکرێت
کوردستان 03:39 PM - 2026-03-08 -
تەڵەی هاوپەیمانێتییە کاتییەکان
بیروڕا 02:33 PM - 2026-03-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: جەخت لەكۆتایی هێنان بەتوندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی مافەكانیان دەكەینەوە
ی ن ک 01:33 PM - 2026-03-08 -
دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-03-08 -
عیماد ئەحمەد: ژنانی رۆژنامەنووس رۆڵ لەبەرزكردنەوەی هۆشیاریی كۆمەڵگادا دەگێڕن
کوردستان 01:03 PM - 2026-03-08 -
درۆن و موشەك بازاڕی میدیا لەهەرێم گەرم دەكەن
کوردستان 12:17 PM - 2026-03-08 -
سەرۆک بافڵ: بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ژنانی قوربانیدەر دەڕوانین
کوردستان 11:45 AM - 2026-03-08 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی جەمال شەرعی
پرسەنامە 10:59 AM - 2026-03-08




.jpg)


دابەزێنە

