وته‌بێژی یه‌كێتی: ئامانجی سه‌رۆك بافڵ پاراستنی خاك و میلله‌ته‌كه‌مانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05
PUKMEDIA
کاروان گەزنەیی
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ئێستادا گه‌له‌كه‌مان شاهیدی جه‌نگێكی هه‌رێمییه، ئامانجی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیش پاراستنی خاك، هاووڵاتییان و میلله‌ته‌كه‌مانه.
كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ساڵیادی ڕ‌اپه‌ڕ‌ینه مه‌زن و مێژووییه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا، به ڕ‌ێزو شانازییه‌وه یادی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له ٥/٣/١٩٩١ دا، به‌پێشڕ‌ه‌وی یه‌كێتی و خه‌ڵك له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕ‌ینه‌وه وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویان خوڵقاند، ده‌سكه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌ی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین بریتی بوو له دامه‌زراندنی حكومداریی هه‌رێم و چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی سیاسی و ده‌ستوریی كورد له‌چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵ‌دا، ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ش به ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوون و پاراستنیشیان پێویستیی به هۆشیاری و یه‌كڕ‌یزیی نیشتمانیی هه‌یه.
ده‌شڵێت: بۆیه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، به ته‌بایی و یه‌كگرتوویی ئه‌ركی سه‌رشانمانه، له به‌غداوه، به‌پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و یاساكان، هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كورد زیاتر بچه‌سپێنین، له‌هه‌مانكاتدا، پاراستنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه به‌خوێن و قوربانی به‌ده‌ستهاتوون، پێویستی به یه‌ك گوتاری و یه‌كڕ‌یزیی ناوخۆیی هه‌یه؛ ئه‌گه‌ر به هه‌مان ڕ‌ۆحی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین كار بكه‌ین، ده‌توانین هه‌م مافه‌كانمان بپارێزین و هه‌م به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر بڕ‌ۆین.
كاروان گه‌زنه‌یی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌میشه خۆی به پارێزه‌ری به‌هاكانی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین زانیوه، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا گه‌له‌كه‌مان شاهیدی جه‌نگێكی هه‌رێمییه، ئامانجی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیش پاراستنی خاك، هاووڵاتییان و میلله‌ته‌كه‌مانه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
11:54 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
11:04 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
09:52 AM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێكی CNN: دوانزە وڵات داوای راگرتنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ن
01:10 PM - 2026-03-05
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
11:31 AM - 2026-03-05
شێخ جه‌عفه‌ر: ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه ته‌نها یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه
10:38 AM - 2026-03-05
وته‌بێژی یه‌كێتی: ئامانجی سه‌رۆك بافڵ پاراستنی خاك و میلله‌ته‌كه‌مانه
10:14 AM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
ئیداره‌ى راپه‌رین: لە یادی راپەڕیندا هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت
کوردستان 08:02 PM - 2026-03-04 -
ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر دۆخی ئەمنی کۆدەبێتەوە
عیراق 06:54 PM - 2026-03-04 -
قوباد تاڵەبانی: رێوشوێنی پێویست بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكە دەگرينەبەر
کوردستان 03:05 PM - 2026-03-04 -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بەڕێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتی لە ناوچەکە دەڕوانین
کوردستان 03:03 PM - 2026-03-04 -
كەریم هەفتەغاری: هەمیشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبم
ی ن ک 02:41 PM - 2026-03-04 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی هەیە
کوردستان 02:13 PM - 2026-03-04 -
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 01:50 PM - 2026-03-04 -
مەکتەبی سیاسی: راپەڕین ئەزموونێکی پڕ دەستکەوتە
کوردستان 12:19 PM - 2026-03-04





.jpg)
دابەزێنە

