riklam

ئیداره‌ى راپه‌رین: لە یادی راپەڕیندا هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت

کوردستان 08:02 PM - 2026-03-04
راپەڕین میدیاکان

راپەڕین

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ، پەیامێکی لەساڵیادی راپەڕین بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنى ره‌وشى ناوچه‌كه و‌ به‌ هۆى جه‌نگ و بۆردومانى لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانه‌وه‌ ، بۆ پاراستنی گیانى هاووڵاتیان، هیچ قه‌ره‌باڵغى و كۆڕ و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: وێڕاى دانه‌واندنى سه‌رى رێز و نه‌وازشمان بۆ شه‌هیدانى سوور ،خه‌ڵاتى راپه‌رین و تێكڕاى شه‌هیدانى بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى كوردستان ، دروود و سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو تێكۆشه‌ر و به‌شداربووانى هه‌ڵمه‌تى راپه‌رین ، خوڵقێنه‌رانى ئه‌مڕۆى ئازادى و سه‌رفرازیی گه‌له‌كه‌مان .

لە بارەی یادکردنەوەی راپەڕین، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، رایگەیاندووە: لیژنه‌ى باڵاى مه‌راسیمى ساڵیادى راپه‌رین ته‌واوى ئاماده‌سازییه‌كانیان گه‌یاندبووه‌ قۆناغى كۆتایی تا به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاكیی هه‌مه‌جۆرى فه‌رهه‌نگى و رۆشنبیرى و هونه‌رى و ڤیستیڤاڵ و سیمینار و به‌رنامه‌ى ته‌رفیهى ئه‌م یاده‌ مه‌زنه‌ به‌رز و زیندوو رابگرن.

لە کۆتایشدا، ئاشکرای کردووە،کە به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ره‌وشى تێكڕاى ناوچه‌كه‌ و ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراو و داسه‌پاوه‌ى به‌ هۆى جه‌نگ و بۆردومانى لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانه‌وه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ ، له‌ سۆنگه‌ى هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتیی به‌رامبه‌ر سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیان و بۆ رێگرتن له‌ هه‌رچه‌شنه‌ رووداوێكى نه‌خوازراو و لابه‌لاى كاره‌ساتبار ، به‌ پێویستمان زانى  بۆ یادكردنه‌وه‌كه‌ ، هیچ قه‌ره‌باڵغى و كۆڕ و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket