riklam

كەریم هەفتەغاری: هەمیشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبم

ی ن ک 02:41 PM - 2026-03-04
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەری دێرین كەریم هەفتەغاری راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەری دێرین كەریم هەفتەغاری

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لەسلێمانی سەردانی فەرماندەو تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ كەریم محەمەد قادر ناسراو بە (كەریم هەفتەغار) ـیانكرد.
 
لەو سەردانەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی لە نزیكەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ كەریم هەفتەغار ـیان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشترو سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست .

ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە ڕێزەوە باسییان لە خەبات و تێكۆشانی بنەماڵەی هەڤاڵ كەریم هەفتەغار كرد وەك خانەوادەیەكی تێكۆشەر و قوربانیدەری گەلی كورد كە هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا وەك شۆڕەسوارێكی ئازاو دانەبڕوای خەباتی چەكداری بەشدارێكی كارابووە، لە بەرامبەر ئەو رابردووەشدا مەكتەبی سكرتارییەتی چەپكە گوڵی رێزو وەفای سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەكرد و پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاك و پڕ لە سەروەری.

لایخۆیەوە، هەڤاڵ كەریم هەفتەغاری خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەسەركردنەوەكەی و روونیكردەوە ئێستاش بە هەمان رۆحییەتی رابردوو هەر پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبم .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket