قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی هەیە
کوردستان 02:13 PM - 2026-03-04
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی
بۆ دڵنیابوونەوە لە
پاراستنی ئاسایش سەروماڵی هاوڵاتییان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ لیژنەی
ئەمنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و بڕیار لەسەر گرتنەبەری هەندێک رێوشوێنی تایبەت
درا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی
چوارشەمە(4/3/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی جەنگ و پەرەسەندنی
ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بۆسەر هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی کرد و رایگەیاند لەگەڵ
ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگە و بە تەواوەتی بێلایەنی خۆی دەپارێزێت،
بەڵام بەو حاڵەشەوە ئێستا کەوتووینەتە دۆخێکی نائاساییەوە و لە دەرەوەی خواست و ئیرادەی
ئێمە پریشکی جەنگەکە بەر هەرێمی کوردستانیش کەوتووە.
جێگری سەرۆکوەزیران
روونیشی کردەوە کە لەم دۆخەدا ئەرکی ئێمەیە
هەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرینەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی سەروماڵی هاوڵاتییان.
لەم چوارچێوەیەدا بڕیار لەسەر پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن درا بە مەبەستی
دروستکردنی هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا
داواکرا تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە هاوڵاتییان دوور بکەونەوە لە قەرەباڵخی و کۆبوونەوەی
ناپێویست. سەبارەت بە کێشەی کارەباش، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکە
و بڕیاردرا لەم نزیکانەدا کێشەی مۆلیدە ئەهلییەکان چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی رۆژانە
کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا
باس لە چۆنییەتی رووماڵکردنی میدیا بۆ کێشە ئەمنییەکان لەم دۆخە نائاساییەدا کرا.
داواکرا لە هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و هاوڵاتییان بە
ئەرکی سەرەکی و پیشەیی خۆیان دابنێن و خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە
هەواڵ و زانیارییەک کە زیان بە ئاسایشی وڵاتەکەمان بگەیەنێت. بۆ ئەم مەبەستەش بە پێویست
زانرا بەڕێوەبەرانی کەناڵەکانی راگەیاندن ڕێوشوێنی تایبەت بگرنەبەر و رێنمایی پێویست
بدەنە رۆژنامەنووس و پەیامنێرەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: رێوشوێنی پێویست بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكە دەگرينەبەر
03:05 PM - 2026-03-04 -
كەریم هەفتەغاری: هەمیشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبم
02:41 PM - 2026-03-04 -
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
01:50 PM - 2026-03-04 -
سەندیکای رۆژنامەنووسان راگەیەندراوێکی بە پەلەی بۆ میدیاکاران بڵاوکردەوە
09:26 AM - 2026-03-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:03 PM - 2026-03-04 وەزیری دەرەوەی ئێران: بەڕێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتی لە ناوچەکە دەڕوانین
قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی هەیە
02:13 PM - 2026-03-04
مەکتەبی سیاسی: راپەڕین ئەزموونێکی پڕ دەستکەوتە
12:19 PM - 2026-03-04
تهواوی موهلیدهكانی سلێمانی دهستبهكاركردن دهكهنهوه
11:52 AM - 2026-03-04
مالیكی بهرپرسیارێتی كشانهوهی دهخاته ئهستۆی چوارچێوهی ههماههنگی
10:56 AM - 2026-03-04
زۆرترین خوێنراو
-
سبەینێ پشووی رەسمییە
کوردستان 09:19 AM - 2026-03-04 -
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
جیهان 08:55 AM - 2026-03-04 -
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
کوردستان 08:43 PM - 2026-03-03 -
سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 -
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
کوردستان 06:49 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
کوردستان 05:04 PM - 2026-03-03 -
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
عیراق 03:34 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
کوردستان 03:26 PM - 2026-03-03






دابەزێنە

