بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم و سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆگاكانی خۆراكیان بەسەر كردەوەو دڵنیاییاندا لەبەردەستبوونی كاڵاو پێداویستی رۆژانەو رایانگەیاند: هیچ مەترسییەك نییەو داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بازاڕەكان قەرەباڵغ نەكەن و بازرگانان نرخ بەرزنەكەنەوە، چونكە سزای دارایی و یاسایی دەدرێن.
نەوزاد غەفور، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاڵاو شمەك و پێداویستی تەواوی رۆژانەی هاووڵاتیان لە كۆگاكاندا هەیەو لەچەند رۆژی داهاتوودا كاڵای دیكەش دەگەنە گەنجینەكانمان، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین كاڵای زۆر نەكڕن بۆئەوەی بەهەدەر نەچێت و نرخی پێداویستییەكانیش بەرز نەبنەوە.
راشیگەیاند: نابێت هاووڵاتیان ترس و دڵەڕاوكێیان لەكەمبوونەوەو گرانبوونی كاڵاو پێداویستی رۆژانە هەبێت، داواش لەبازرگانان دەكەین هەل نەقۆزنەوەو نرخەكان بەرز نەكەنەوە.
هەر لەكۆنگرەكەدا نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: مانگی یەكەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتیانمان دابەشكردووەو بەشی مانگەكانی دووەم و سێیەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتیانیش لە كۆگاكاندا ئامادەكراون، بۆیە پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات.
راشیگەیاند: لەكۆگاكانی كەرتی تایبەتیشدا كاڵای زۆر لەبەردەستدان و بەردەوامیش كاڵای دیكە هاوردە دەكەین، بۆیە ترسی نەمانی پێداویستییەكانی رۆژانەو خواردن تەنها دەنگۆیەو ئەگەری روودانی نییە.
راشیگەیاند: لیژنەكانی چاودێری بازرگانی، بۆ چاودێری نرخی كاڵاو شمەك لەبازاڕدان و رێگەنادەین نرخ بەرزبكرێتەوە، بۆیە هیچ مەترسییەك نییەو داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بازاڕەكان قەرەباڵغ نەكەن.
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی خەمڵاندنەكانمان بەدەر لەوبەشە خۆراكەی لەڕێگەی بریكارەكانمانەوە دابەشی دەكەین، ئەگەر تا شەش مانگی دیكەش كاڵا نەیەتە كۆگاكانمانەوە، مەترسی نەمانی پێداویستی رۆژانەمان نییە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم راشیگەیاند: هەر بازرگان و خاوەن ماركێت و بازاڕێك نرخ بەرز بكاتەوە، سزا دەدرێت و سزاكانیشمان لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 5 ملیۆن دینار، هاوكات سزای داخستنی شوێنەكە لە سێ بۆ 10 رۆژەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرپێچیكار دەكرێتەوە.
وتیشی: رێگە نادەین زۆربوونی خواست لەسەر پێداویستییەكان وابكات كوالێی كاڵاكان دابەزن، بۆیە چاودێرییەكانمان بەردەوامەو تەنها لە 15 رۆژی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە 67 تۆن خواردنی ماوەبەسەرچوو لەناوبراون و زیاتر لە 20 ملیۆن دینار سزای ئەو كەسانەمان داوە كە سەرپێچیان كردووە و لیژنەكانمان چاوكراوەن بۆ سزادانی سەرپێچیكاران.
وتیشی: داخستنی سنووری هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران كاتییەو بەئاسایی بوونەوەی دۆخەكە سنوورەكان دەكرێنەوە، بەڵام تا ئەوكاتە كاڵا لەشوێنی دیكەوە هاوردە دەكەین.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتریش ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دڵنیایی تەواوی بە هاووڵاتیان دا كە هیچ كێشەیەك لە دابینكردنی خۆراك و كاڵاكانی پێویستی رۆژانەدا نییە و هەموو جۆرەكانی خواردەمەنی و پێداویستییە سەرەكییەكان بەردەستن لە كۆگا و بازاڕ و ماركێتەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

