riklam

عومرەكاران بەڕێگەی وشكانی دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان

کوردستان 08:13 PM - 2026-02-28
حاجیانی هەرێم ئەرشیفی PUKMEDIA

حاجیانی هەرێم

كوردستان

بەهۆی راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مەدینەو بەغدادەوە، ژمارەیەك عومرەكاری هەرێم لەشاری مەدینە رێگەی گەڕانەوەیان لێگیرا، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: بەڕێگەی وشكانی و لەچەند سەعاتی داهاتوودا عومرەكاران بەگوێرەی خشتەی گەشتەكانیان و بەبێ گرفت دەگەڕێندرێنەوە بۆ كوردستان.

كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، PUKMEDIA ی راگەیاند: بەهۆی راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مەدینەو بەغدادو ئاڵۆزی دۆخی ناوچەكەوە، 200 عومرەكار لە شاری مەدینە مابوونەوەو وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەستمان بە هەماهەنگی كرد بۆ گەڕاندنەوەیان بەڕێگەی وشكانی و لەچەند سەعاتی داهاتوودا دەگەنە دەروازەی عەر عەرو لەوێشەوە بۆ كوردستان.

راشیگەیاند: ئەو عومرەكارانەی دیكەی هەرێم كە لە مەدینە ماونەتەوە، بەگوێرەی خشتەی گەشتەكانیان بەڕێگەی وشكانی و بەبێ گرفت دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی هێرشی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامی ئێرانیش بۆ هێرشەكان، ئەمڕۆ 28ی 2ی 2026، وڵاتانی ناوچەكە و بەتایبەت ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەكەیان تا كاتێكی نادیار داخست، هاوكات  وەزارەتی گواستنەوەی عیراقیش داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بە رووی هەموو فڕۆكەیەكدا راگەیاند و وتەبێژی وەزارەتەكەش وتی: دوای چۆڵكردنی ئاسمانی عیراق، ئێستا ئاسمانی وڵاتەكە بە تەواوی بە رووی گەشتەكانی هاتن و چوون داخراوە.
 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket