riklam

مەکتەبی سیاسی: حەمید مەجید موسا هاوڕێیەکی نزیکی سەرۆک مام جەلال بوو

کوردستان 03:53 PM - 2026-02-28
حەمید  مەجید موسا  سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق PUKMEDIA

حەمید مەجید موسا سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی حەمید  مەجید موسا سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت: لە کاروانی خەبات و تێکۆشانیدا هاوڕێیەکی نزیکی سەرۆک مام جەلال و  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی:

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری عیراقی، هاورێ حەمید مەجید موسا ناسراو بە  ئەبو داود سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق، پرسە وماتەمی خۆمان بە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان و گشت لایەنگرانی حزبی شیوعی و تێکۆشەرانی چەپ و دیموکراتخوازی وڵات ڕادەگەیەنین. 

بەڕێز حەمید مەجید موسا لە کاروانی خەبات و تێکۆشانیداهاوڕێیەکی نزیکی سەرۆک مام جەلال ویەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو ، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو له پشتیوانی پرسە نیشتمانی و مافە نەتەوەیەکانی گەلی کوردا.

درود بۆ مێژووی پڕ لەسەروەری تێکۆشەری ڕۆژانی خەباتی سەخت، مامۆستا حەمید مەجید موسا.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28-2-2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket