riklam

مەکتەبی سکرتارییەت دوو پێشمەرگەی دێرین بەسەردەکاتەوە

کوردستان 08:46 PM - 2026-02-25
مەکتەبی سکرتارییەت دوو پێشمەرگەی دێرین بەسەردەکەنەوە راگەیاندنی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

مەکتەبی سکرتارییەت دوو پێشمەرگەی دێرین بەسەردەکەنەوە

یەکێتی

رۆژی 25ـی2ـی 2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پارێزگای هەڵەبجە لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان ( عومەر حاجی عوسمان ؛ کاکە برا عومەر ئەکرەم ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتییان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشییان بۆ خواستن.

مەکتەبی سکرتارییەت، پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی کوردپەوەری هەڵەبجە و شارەزورییەکان کە هەڤاڵ عومەری حاجی عوسمان وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو بەهەڵوێستی بنەماڵەی شەهید ئەنوەری حاجی عوسمان کە هەر لە سەرەتاوە وەک خانەوادەیەکی دیار و شۆڕشگێڕی ئەو دەڤەرە هاتنە مەیدانی کوردایەتی و لە خەبات و تێکۆشاندا ریزی پێشەوەی مەترسییەکانیان دەگرتەوە . هاوکات ؛ مەکتەبی سکرتاییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵی هەڤاڵ کاکەبرا عومەر یانکرد وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ کە هەر لە تافی گەنجێتییەوە چەکی شەرف و کوردایەتی لە شان ناوە، لەبەرامبەر ئەو رابردووەشدا  مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی  و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستەکردن و رێزیان لە رابردووی پاک و پڕ سەروەریان نا. 

لە بەرامبەردا، هەڤاڵان عومەر حاجی عوسمان و کاکەبرا عومەر سوپاسی سەردانیەکەیان کرد و روونیان کردەوە بۆ قەزەییەی گەلەکەمان روویان کردە شاخ و چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی یان لە شان نا تاوەکو ئازاد و سەربەست بن .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket