riklam

نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

جیهان 12:22 PM - 2026-02-21
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت PUKMEDIA

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردودا بەرزبوەوە و بۆ هەر بەرمیلێک بۆ نزیکەی 72 دۆلار بەرزبووەوە.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەشێوەیەک   نرخی نەوتی خاوی برێنت 10 سەنت بە ڕێژەی 0.14% بەرزبوەوە و گەیشتە 71.76 دۆلار، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بە ڕێژەی چوار سەنت کە دەکاتە 0.06% دابەزی و گەیشتە 66.39 دۆلار.

 هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ ئاڵۆزبوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لەوەی باس لەوە دەکرێت نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، نزیکەی نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت کەمی کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket