مەكتەبی سكرتارییەت: كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ناوەندێكی ئەكادیمی سەربازی بەهێزە
ی ن ک 04:44 PM - 2026-02-18
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای راگری كۆلێژی سەبازی 3ی قەڵاچوالان
وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی كۆلێژی سەربازیی قەڵا چوالانی كردو لە لایەن عەمید روكن تەها محەمەد ئەمین راگری كۆلێژی سەبازی 3ی قەڵاچوالانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
لەو سەردانەدا، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت، لەنزیكەوە پیرۆزباییان لە عەمید روكن تەها محەمەد كرد، وەك راگری نوێی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و هیوایان خواست وەك ئەركەكانی رابردووی لەم وێستگە نوێ و گرنگەشدا سەركەوتووبێت .
وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە گرنگییەوە باسییان لە كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانكرد وەك ناوەندێكی ئەكادیمی سەربازی بەهێز بۆ پێگەیاندنی ئەفسەران كە لە ساڵی 1992 و دوای دروست بوونی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێم و بە هەوڵی سەركەوتووانەی سەرۆك مام جەلال توانرا ئەم ناوەندە ئەكادیمە سەربازییە گرنگە دابمەزرێندرێت بۆ خوازیارانی سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا بە ئامانجی پاراستنی وڵات.
لەم رووەوە ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دووپاتیان كردەوە ئەم كۆلێژە وەك ئەمانەتێكی گرنگی رابەرو سەركردەو سەرۆكمان جەنابی مام جەلال وایە و ئومێد دەكەین ئەم كۆلێژە سەربازییە لەم قۆناغەشدا بەهەمان رۆحیەتەوە ئەركەكانی رابپەڕێنێت .
لایخۆیەوە عەمید روكن تەها محەمەد راگری كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان سوپاسی سەردانیكردنەكەی كردوو روونیكردەوە ئەم ئەركەی بە قۆناغێكی گەشی ژیانی وەزیفی چواندو بە گرنگییەوە لەم ئەركە رووانی و رایگەیاند: لێرەین بۆ زیاتر خزمەتكردنی ئەم ئەمانەتە گرنگەی سەرۆك مام جەلال .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

