عیراق قەرەبووی حاجیانی هەرێم دەكاتەوە
کوردستان 04:08 PM - 2026-02-18
ئەرشیفی PUKMEDIA
حاجیانی هەرێم
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، قەرەبووی ئەو حاجیانە دەكاتەوە كە ساڵی پار بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لەڕێگەی ئاسمانییەوە سەردانی مەككەی پیرۆزیان كردو دواتر ناچار بوون بەڕێگەی وشكانی بگەڕێنەوە بۆ كوردستان.
كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، بەدواداچوونی بۆ ژمارەو خەرجی ئەو حاجیانەی هەرێم كردووە، كە ساڵی پار لەڕێگەی ئاسمانییەوە سەردانی مەككەی پیرۆزیان كرد و دواتر بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكەوە ناچار بوون بەڕێگەی وشكانی بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و هەر حاجییەكیش بڕی 80 هەزار دیناری وەك قەرەبوو بۆ دیاریی كراوە.
راشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، لیژنەی تایبەتی پێكهێناو سەردانی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، هاوكات لەدوێنێ سێ شەممەوە دەست بەقەرەبووكردنەوەی ئەو حاجیانە كراوەو تا هەفتەی داهاتوو سەرجەمیان قەرەبوو دەكرێنەوە.
وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: ژمارەی حاجییەكان نزیكەی سێ هەزارو 400 حاجییەو دەبێت خۆیان یان كەسێكی نزیكیان بەبەڵگەنامەی رەسمییەوە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی قەرەبووەكە.
ساڵی پار، ژمارەیەك لە حاجیانی هەرێمی كوردستان، كە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بەفڕۆكە سەردانی مەككەی پیرۆزیان كرد، بەڵام بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەكتر كە نزیكەی دوو هەفتە بەردەوام بوو، ناچار بوون لەڕێگەی وشكانییەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
10:19 PM - 2026-03-05
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

