riklam

کەناڵی گەلی کوردستان بە وەرزێکی نوێوە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 03:57 PM - 2026-02-18
ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی کەناڵی  گەلی کوردستان گەلی کوردستان

ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی کەناڵی گەلی کوردستان

 ئەمڕۆ 18ی2ی2026، کەناڵی گەلی کوردستان بەوەرزێکی نوێوە دەست بە پەخشی کەناڵەکە دەکاتەوە، کە پێش چەند رۆژێک بە ئامانجی پێشخستن و گۆڕانکاریی پەخشەکەی راگیرابوو.

لە مەراسیم وکۆبوونەوەیەکدا، سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و ژمارەیەک لە میوان و هەڤاڵانی راگەیاندن، گفتوگۆیەکی بنیادنەرلەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی کەناڵەکە ئەنجامدرا.

لەو سەردان و بۆنەیەدا، سەرکەوت زەکی باسی لە گرنگی ڕۆڵی میدیا لەخزمەتکردنی هاووڵاتیان و گواستنەوەی ڕاستییەکان و پەرەپێدانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی کرد و ستایشی گەلی کوردستانی کرد کە بەردەوام کەناڵی خەڵک بووە.

وەرزی نوێی کەناڵەکە، بە ئامانجی نوێکردنەوەی بەرنامەکان، زیادکردنی بەرنامەی تایبەت و پەرەپێدانی ناوەڕۆکی میدیایی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket