وەفدێکی مەکتەبی ڕاگەیاندن سەردانی چیرۆکنوس حسێن عارف دەکەن
کوردستان 03:12 PM - 2026-02-18
PUKMEDIA
وەفدێکی مەکتەبی ڕاگەیاندن لەگەڵ یاساناس و چیرۆکنووسی دیاری کورد "حسێن عارف"
وەفدێکی مەکتەبی
ڕاگەیاندن و هۆشیاری، سەردانی یاساناس و چیرۆکنووسی دیاری کورد "حسێن
عارف"یان کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ18ی2ی2026، بە نوێنەرایەتی عیماد ئەحمەد، ئەندامی
مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، وەفدێکی مەکتەب کە پێکهاتبوون
لە شوان کەریم کابان و د.عەدالەت عەبدوڵڵا یاریدەدەرانی لێپرسراوی مەکتەب و تانیا
کەمال لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەکتەب، سەردانی یاساناس و چیرۆکنووسی دیاری گەلەکەمان
م.حسێن عارف-یان لە شاری سلێمانی کرد.
لە دیدارێکدا، کە
چیرۆکنووس م.ڕەئووف بێگەرد و نوسەر شێخ عەبدول ئامادەی بوون، لە نزیکەوە وەفدەکەی
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە باری تەندروستیی م.حسێن عارفیان پرسیوەو لەگەڵ پێشکەشکردنی
چەپکەگوڵی ڕێزو خۆشەویستیدا سڵاوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبیان
پێ ڕاگەیاند و هیوای لەشساغی و سەلامتیان بۆ خواست.
لە بەرامبەردا
م.حسێن عارف خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و هەندێ لە یادگارییەکانی سەردەمی یەکێتی نووسەرانی
کوردستان و گروپی ڕوانگەی باسکرد.
م.حسێن عارف عەبدولڕەحمان
لە ساڵی 1936 لە شاری سلێمانی لە دایکبووەو پارێزەر و ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووسێکی
دیاری کوردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گروپی ڕوانگە و یەکێتی نوسەرانی کوردستان.
هاوکات یاساناسە و لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا لەسەر فراکسیۆنی سەوزی یەکێتی
ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
10:19 PM - 2026-03-05
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

