دەزگای ئاسایشی هەرێم: گروپێکی مەترسیداری چەکداری هەڵوەشێندرایەوە
کوردستان 07:53 PM - 2026-02-17
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەڵوەشاندنەوەی گرووپێکی مەترسیداری چەکداری داعش بەناوی
(کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی) سەر بە ویلایەتی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی
بەوەکردووە: بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق،لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری
و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەماوەی 8ی12ی2025 تا رۆژی 9ی2ی2026 توانییان، چەند ئۆپراسیۆنیک
بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان لەسنووری (هەڵەبجە، سەیدسادق،پێنجوێن، گەرمیان، دیالە)
ئەنجام بدەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم،پیلانی چەکدارانی داعش کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی سەر
بە ویلایەتی کوردستانی ئاشکرا کردووە، کە بریتی بووە لە:
-خۆ ڕێکخستنەوە و درووستکردنی گرووپی تیرۆریستی
-درووستکردنی شوێنی مانەوە(المضافة)
-گواستنەوەی چەکدارانی داعش لەوڵاتانی دراوسێ
بۆ کوردستان و خوارووی عێراق.
دەزگای ئاسایش راشیگەیاندووە: لەکۆی ئەم چالاکییەدا، یەک کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم برینداربوو.
پەیوەست بە دەستگیرکردنی تیرۆرستەکان و دەستگرتن بەسەر چەکەکانیان، دەزگای
ئاسایشی هەرێم ئاشکرای کرد: توانرا 10 تیرۆریست دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر (8
چەک و 1 دەمانچە و 2 بۆمبی دەستی و ماددەی تەقینەوە لەجۆری سیفۆر و دوربین و پشتێنی
خۆکوژی).
لە کۆتایشدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە: لەئێستادا سەرجەم
تیرۆریستان بە ماددەی(4) تیرۆر، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
سهرۆكوهزیرانی عیراق: رێگهنادهین وڵاتهكهمان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

