شاسوار عەبدولواحید: ئامانج لەرێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی خزمەتی خەڵكە
کوردستان 03:24 PM - 2026-02-17
PUKMEDIA
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئەمڕۆ 17ی 2ی 2026، وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەسەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید كۆبوونەوەو دوای كۆبوونەوەش شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند: ئامانجی سەرەكیمان لەرێككەوتن لەگەڵ یەكێتی خزمەتكردنی خەڵكە، هاوكات رێككەووتنەكە بۆ هەرێم و بەغدادەو گشتگیرە. وتیشی: پشتیوانیی لە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەكەین.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەدوای كۆبوونەوەكە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتی لەسەر شێوازی حكومڕانیی و پێكهێنانی حكومەتی نوێ و جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە چاكسازیانەیە كەخراونەتەڕوو، كەئەگەر جێبەجێ بكرێن لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە.
وتیشی: رێككەووتنەكەمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گشتگیرەو بۆ هەرێم و بەغدادە، وەك جولانەوەی نەوەی نوێ پشتیوانی لەكاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق دەكەین.
راشیگەیاند: ئەگەر بەهەردوولا فراكسیۆنێكی بەهێز دروستبكەین، ئەوكاتە بەناوی 38 بۆ 40 كورسییەوە قسەدەكەین و هاوسەنگی هێز بۆ هەرێم دەگەڕێنینەوە، دەتوانین حكومەتێك پێكبهێنین كەژیانی خەڵك باشتر بكات.
شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاند: كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ یەكێتی باش بووەو هەر ئەم هەفتەیە كۆبوونەویەكی دیكە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی ئەنجامدەدەین و سەرجەم رێككەوتنەكە دەنووسینەوە، چونكە دەمانەوێت نێو ماڵی كورد رێكبخەينەوەو شكۆ بۆ دامەزراوەكانی حكومەت بگەڕێنينەوە.
وتیشی: لەڕێگەی ئەو بانگەوازەی كە كردوومانە، جگە لەوەی هەندێك پەرلەمانتار لەسەر ئاستی شەخسی پشتیوانی هاوپەیمانێتییەكەمان دەكەن، هاوكات دەمانەوێت لایەنەكانی دیكەش پشتگیریمان بكەن بۆ ئەوەی حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
سهرۆكوهزیرانی عیراق: رێگهنادهین وڵاتهكهمان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

