كاروان ئەنوەر: ناچالاككردنی پەڕەی كەناڵ8 بەئامانجگرتنی سلێمانییە
کوردستان 02:37 PM - 2026-02-12
PUKMEDIA
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
هێرشە ئەلكترۆنییەكان بۆسەر میدیاو سۆشیاڵمیدیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیەو بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئەو هێرشانەوە لاپەڕەی كوردی/سۆرانی دامەزراوەی میدیایی كەناڵ8 لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ناچالاك كرا، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: سلێمانی لەبەردەم هێرشێكی چڕوپڕی ئەلكترۆنی دایەو هێرشەكان لەلایەن كەسانی شارەزاوە دەكرێن، چەندیدن جاریش فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتمان لێئاگادار كردووەتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبووە.
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: سەرجەم پەڕەو هەژمارو پلاتفۆڕمەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبەردەم هێرشی ئەلكترۆنی و هەڕەشەی داخستندان، چونكە كێشەكان كێشەی تەكنیكی و كۆپی رایت و هەڕەمەكی نین، بەڵكو هێرشەكان لەلایەن كەسانی شارەزاوە دەكرێن و بەدیاریی كراوی میدیاكانی سلێمانی دەكەنە ئامانج، ناچالاك كردنی لاپەڕەی كوردی/سۆرانی دامەزراوەی میدیایی كەناڵ8 یش لەوچوارچێوەیەدایە .
راشیگەیاند: پێشتریش چەندین كۆڕو سیمینارمان بۆهۆشداری لەسەر هێرشی ئەلكترۆنی بۆسەر میدیاو سۆشیاڵمیدیاكانی سلێمانی كردووەو چەندین جاریش داواكاریمان بۆ فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بەرز كردووەتەوەو وتوومانە كەدەبێت حكومەت رێگری لەم جۆرە هێرشانە بكات و ئاگاداریانبێت، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبووە.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ 12ی 2ی 2026، دامەزراوەی میدیایی كەناڵ8 رایگەیاند: كە لاپەڕەی كوردی/سۆرانی دامەزراوەكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنی و ریپۆرتدانی ناڕەواوە لەلایەن مێتاوە ناچالاك كراوە، لەكاتێكدا ئەم هێرشە ئەلیكترۆنییانە مانگێك زیاترە بەردەوامن و پێشتریش بەهۆی پشتگیریی لەدۆزی گەلی كورد لەڕۆژئاڤای كوردستان، لەلایەن چەند پەیج و ماڵپەرێكی نزیك لەحكومەتی كاتی سووریاوە دەكران، هەروەها لەسێ رۆژی رابردوودا هێرشەكان زیاتر چڕكرانەوە، كە زۆر جێگەی سەرسوڕمانە هێرشەكانی ئەمجارە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە بوون.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان راشیگەیاند: جگە لەوەی سەرجەم پەڕەو هەژمارو پلاتفۆڕمەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبەردەم هێرشی ئەلكترۆنی و هەڕەشەی داخستندان، هاوكات كار لەسەر شاردنەوەی پۆست و بڵاوكراوەكانیشیان دەكرێت، بەشێوەیەك بەپڕۆمۆت و سپۆنسەریش پەیج و بڵاوكراوەكانیان وەك پێویست نابینرێن.
ئەوەشی خستەڕوو: پێشتریش چەندین جار داواكاریمان خستووەتە بەردەم حكومەتی هەرێم و پێمان راگەیاندون كەفریای میدیاو سۆشیاڵمیدیاكانی سلێَمانی بكەون، چونكە ئەو هێرشە ئەلكترۆنیانە بەجۆرێكن هەندێك جار بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دیاریكراو لەسلێمانی كۆپی رایتی لەسەرە، بەڵام بڵاوكردنەوەی هەمان وێنە لەهەولێر و دهۆك ئاساییە، ئەمەش باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی كەسلێمانی بە ئامانج گیراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین و سنوورداركردنی كاری میدیایی، هەریەك لەلاپەڕەكانی PUKMEDIA، كۆباس، ئێستا، خانم، SNN و چەندین لاپەڕەو ماڵپەڕو سۆشیاڵمیدیای دیكە لەسنووری پارێزگای سلێمانی رووبەڕوی داخستن و هێرشی ئەلكترۆنی بوونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
کوردستان 11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 11:49 AM - 2026-03-12 -
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
جیهان 11:42 AM - 2026-03-12 -
(المرصد) خەرمانی ساڵێکی بڵاو دەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-03-12 -
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
کوردستان 10:43 AM - 2026-03-12 -
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12





.jpg)

دابەزێنە

