کوەیت پشتگیری لە عیراقێکی سەقامگیر و بەهێز دەکات
کوردستان 01:22 PM - 2026-02-12
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی کوەیت لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عیراق و پێکەوە لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(12/2/2026) بە ئامادەبوونی عوسمان ئەلداوود، کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەرێم بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باس لەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەردوولا کرا و جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتیش لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا.
لە کۆبوونەکەدا باڵیۆزی کوەیت خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. لەم چوارچێوەیەدا جیگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیریکردن لە وەبەرهێنانی بیانی، رایگەیاند دەرفەتی زۆر گەورە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی کوەیتی هەیە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتگیری و کارئاسانییەک.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و عێراقیش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکەوەکارکردنی هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و بە تایبەتیش عیراق, لەمبارەیەوە باڵیۆزی کوەیت ئاماژەی بەوەکرد کوەیت وەک وڵاتێکی دراوسێ، پشتگیری لە عیراقێکی سەقامگیر و بەهێز و گەشەسەندوو دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
کوردستان 11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 11:49 AM - 2026-03-12 -
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
جیهان 11:42 AM - 2026-03-12 -
(المرصد) خەرمانی ساڵێکی بڵاو دەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-03-12 -
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
کوردستان 10:43 AM - 2026-03-12 -
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12





.jpg)

دابەزێنە

