riklam

مەکتەبی سکرتارییەت پێشمەرگەیەکی دێرین بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 09:16 PM - 2026-02-11
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی محەمەد ئەبوبەکری کرد راگەیاندنی مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی محەمەد ئەبوبەکری کرد

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 11ـی2ـی2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پارێزگای هەڵەبجە سەردانی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ هەڤاڵ محەمەد ئەبوبەکر ناسراو بە ( حەمە هاواری ) یانکرد . 

لەو سەردانەدا،  مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ محەمەدیان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتر و سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی پێزانینی زۆریان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی کاکە حەمە هاواری و بنەماڵە خەباتگێڕو تێکۆشەرەکەی ؛ وەک پێشمەرگەیەکی ورە بەرز و لێهاتووی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ کە هەمیشە لە ریزی پێشەوەی کۆڕی خەبات و تێکۆشاندا بوو . لەبەرامبەر ئەو مێژووە درەوشاوەیەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی دڵسۆزی و یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستەکرد و ستایشی مێژووی پاک و گەش ییانکرد .

لایخۆیەوە ؛ هەڤاڵ محەمەد هاواری جەختی کردەوە پاڵپشت بە رابردووی پڕ لەسەروەری بەڵێنی دووپاتکردەوە کە هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتی دەبێت .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket