سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە مامۆستایانی خوێندنگەكانی ئیشق و نیلوفەر دەکات
ی ن ک 11:56 AM - 2026-02-09
نوسینگەی راگەیاندنی سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدی کۆلێژەکانی ئیشق و نیلوڤەر
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی2ی2026 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە مامۆستا هەڤاڵ سامی بەڕێوەبەری گشتی کۆلێژەکانی ئیشق و نیلوڤەر ، مامۆستا شێروان عەلی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی کۆلێژەکانی ئیشق و نیلوفەر.
لەدیدارێکی نێوان هەردوولادا مامۆستا هەڤاڵ سامی بەڕێوەبەری گشتی کۆلێژەکانی ئیشق و نیلوڤەر کورتەباسێکی لەسەر رەوشی خوێندن لە خویندنگا و کۆلێژەکانیان و ئەو خزمەتگوزاریە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیانە پێشکەشکرد، کە لەماوەی ساڵانی رابردوو لە رێگەی خوێندنگە و زانکۆ و کۆلیژەکانی ئیشق لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە کەرکوکیشەوە کردوویانە بە جۆرێک کە لە رێگەی هەزاران خوێندکار تیایدا دەرچوون.
دواتر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، وێرای بەگەرمی بەخێرهێنانی مامۆستایانی گروپی خوێندنگاكانی ئیشق و نیلوفەر سوپاس و ستایشی خزمەت و کارەکانی گروپی خوێندنگەكان و زانکۆی ئیشقی کرد، کە لە ماوەی رابردوودا رۆلێکی دیاریان هەبووە لە هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم و خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە کردنەوەی قوتابخانە و خولی خۆرایی، لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە هیوای زیاتر سەرکەوتن و بەرەو پێشەوەچوونی کارەکانی بۆ خواستن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکاریەکی بۆ سەرخستنی پلانەکانیان نیشاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

