مەکتەبی سیاسی: سەرۆک مام جەلال بە نەخشە کوردستانیی بوونی کەرکوکی سەلماند
کوردستان 09:23 AM - 2026-02-09
PUKMEDIA
مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی مورافەعە مەزنەكەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەوەی سەرۆك مام جەلال لەو رۆژەدا ئەنجامیدا بووە بەردی بناغەی مادەی 58 ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی 140 ی دەستور كە تایبەت بوو بە نەخشەڕێی یەكلاكردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانەی رژێمی شۆڤێنی بەعس بۆ شێواندنی دیموگرافیا لە كەركوك و چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشوری عیراقیش گرتبویە بەر .
دەقی پەیامەکە:
ئەمڕۆ (9-2)بە سەربەرزییەوە یادی ئەو رۆژە دەكەینەوە كەسەرۆك مام جەلال بە نەخشەو بەڵگەی مێژووییەوە كوردستانی بوونی كەركوكی سەلماندەوە.
لەو رۆژەی ساڵی 2004دا سەرۆك مام جەلال لەپاڵ هەڵگرتنی هەموو خەمە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانی گەلەكەیدا، خەمی دیاریكردنی چارەنوسی ئەو ناوچانە بوو كە بەر پەلامارەكانی تەعریب و راگواستن كەوتبوون، بۆ سەندنەوەی مافی خاوەنە رەسەنەكانی ئەو ناوچانە و دیاریکردنی سنووری هەرێمی کوردستان لە ناو عیراقێکی فیدراڵدا دەیویست بە بەڵگەی جوگرافی و مێژوویی مۆركێكی قانونیان پێ ببەخشێت.
ئەوەی سەرۆك مام جەلال لەو رۆژەدا ئەنجامیدا بووە بەردی بناغەی مادەی 58 ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی 140 ی دەستور كە تایبەت بوو بە نەخشەڕێی یەكلاكردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانەی رژێمی شۆڤێنی بەعس بۆ شێواندنی دیموگرافیا لە كەركوك و چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشوری عیراقیش گرتبویە بەر .
رۆژی 9ی2ی2004 بووە مێژوویەكی پرشنگدار لە خەباتی بێوچانی سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەلەکەمان ، كە بۆ چارەسەری گشت كێشەیەكی خاوەندارێتی خاك و مافەکانی گەلی كورد ، هەمیشە بژاردەی گفتوگۆ و پێسەلماندنی دروستی دوور لەشەڕ ، پەنا بردنە بۆ زمانی لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ و پشت بەستنە بە سەرچاوە و بەڵگەنامە مێژووییەكان .
یادی سەرۆک مام جەلال بەرز و درەوشاوەبێت و خەباتی سەربەرزی گەلەکەشمان بۆ مافە دەستورییەکانی بە پێی نەخشەرێی مادەی 140ی دەستوور تا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

