مەكتەبی سكرتارییەت: تێكۆشەرانی كەركوك لەسەركەوتنی شۆڕشی نوێیدا رۆڵی كاریگەریان هەبوو
ی ن ک 08:17 PM - 2026-02-04
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەرانی كەركوك
رۆژی4ـی 2ـی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەكەركوك لە سێ سەردانی جیادا هەریەك لە فەرماندەو تێكۆشەرانی دێرینی یەكێتی و گەلی كورد هەڤاڵان عەلی محەمەد رەسوڵ ناسراوبە (مام عەلی گەدە) و حەسیب سەمەد حەمەخان ناسراو بە ( شێخ مەحمود ) و نەقیب ئەحمەد ناسیح-ی كرد .
لەو سەردانانەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت لە نزیكەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵانی تێكۆشەریان پرسییەوە و هیوای تەندروست باشیی و سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خوازرا .
هاوكات ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ستایشی رۆڵی دیار و كاریگەری هەڤاڵانی تێكۆشەری كەركوك و كەركوییەكانیان یانكرد لە سەرخستن و زیاتر بەهێزكردنی سەنگەرەكانی پێشەوەی شۆڕشی نوێ كە بە ورەیەكی بەرز و پڕ حەماسییەتەوە هاتبوونە مەیدانەكەوە كە هەریەك لە هەڤاڵان مام عەلی گەدە و شێخ مەحمود و نەقیب ئەحمەد وەك سێ نموونەی جوان و باڵای خەبات و تێكۆشان بۆ ئازادی و سەربەستی گەلەكەیان چەكی كوردایەتیان لە شاننا و سەنگەرەكانی پێشمەرگایەتیان كردبووە مەیدانی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن و بۆ ساتێكیش دانەبڕان لە كوڕی خەبات و كوردایەتی، لەم رووەوە ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت سڵاوی یەكێتییانەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەكردن و بەشكۆوە رابردووی پڕ لە سەروەری و خەباتی پاكییان خرایەوە روو .
لە بەرامبەردا، هەڤاڵان مام عەلی گەدە و شێخ مەحمود و نەقیب ئەحمەد سوپاسی بەسەر كردنەوەكەیان كرد و رایانگەیاند: مایەی سەربەرزییە لە حیزبێكدا چەكی شەرەف و كوردایەتیمان لە شاننا سەركردەو رابەرەكەمان سەرۆك مام جەلال بوو، جێگەی خۆشحاڵییە حیزبەكەمان زیاتر لە هەمووكات یەك دەنگ و یەكگرتووە ئەمەش ئەو خواستەیە كە یەكێتییەكان كاری بۆ دەكەن كە ئەمەش بە رۆڵی سەركەوتووانەی سەرۆك بافڵ هاتۆتە دی .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

