سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی کۆمیتەی خەبات دەکات
ی ن ک 02:13 PM - 2026-01-31
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆمیتەی خەبات
ئەمڕۆ 31ى1ى2026، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی
سیاسی یەکێتی، بە یاوەرى وەفدێک سەردانى کۆمیتەی رێکخستنی 14ی خەباتی کرد و لەلایەن
لێپرسراوی کۆمیتەی خەبات و ژمارەیەکی زۆر
لە هەڤاڵانى کۆمیتە و دانیشتوانی قەزای خەبات پێشوازیان لێکرا.
ئامانج لە سەردانەکەی هەڤاڵ سەعدی پیرە، پیرۆزبايی
کردن بوو لە هەڤاڵ ئەرشەد رەزاق، لە پای دەستبەکاربونی وەك لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای خەبات.
لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەرشەد رەزاق زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە
و هەڤاڵ رێباز بێرکۆتی و میوانەکانی-کرد و رایگەیاند: ئەم سەردانەی بەڕێزیان بۆ کۆمیتەکەیان
بۆ ئێمە پشتیوانیەکی گرنگە و خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین ئەمڕۆ لە پێشوازی بەڕێزتان
دانیشتوین و ئەم سەردانەی بەڕێزتان گڕوتینێکی زیاترمان پێدەدات بۆ بەرەوپێشبردنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە سنوری کۆمیتەی رێکخستنی خەبات .
دواتر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، سوپاسی ئەو پێشوازیە
گەرمەی هەڤاڵانی کۆمیتەی خەبات و خەڵکی بەشەرەف و تێکۆشەری قەزای خەباتی کرد.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، بە یاوەری هەڤاڵان رێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی،
فاتیح مەلا قەرە لێپرسراوی لقی هەولێری پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، هەڤاڵ کانەبی باپیر سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی 14ی خەباتی کردبوو، لەلایەن
هەڤاڵ ئەرشەد رەزاق لێپرسراوی کۆمیتەی خەبات و هەڤاڵان لە ئەنجومەنی کۆمیتە و ژمارەیەکی
زۆر لە ئەندام و کاردانی یەکێتی و دانیشتوانی قەزای خەبات لە سنوری پارێزگای هەولێر
پێشوازیان لێکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

