riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: فەرماند فاروق عەزیز بووبووە مەچەكێكی بەهێزی پێشمەرگە

ی ن ک 02:48 PM - 2026-01-29
سەردانی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای فەرماندەو تێكۆشەر فاروق عەزیز قادر راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای فەرماندەو تێكۆشەر فاروق عەزیز قادر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 29ـی 1 ـی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەسلێمانی سەردانی فاروق عەزیز قادر فەرماندەو تێكۆشەری دێرین و سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد .

ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت، لەنزیكەوە لەبارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ فاروق یان پرسییەوەو بەهۆی نەخۆشكەوتنییەوە، هیوای تەندروستی باشتر و سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست . 

 مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بەڕێزەوە رابردووی پاك و پڕ لەسەروەری هەڤاڵ فاروق یان خستەوە بەر باس وەك فەرماندەیەكی ئازاو دوژمن شكێن لەسەنگەرەكانی روبەڕوبوونەوەدا دەوەستایەوەو بووبووە مەچەكێكی بەهێزو قایمی هێزەكانی پێشمەرگە و لەناو هەڤاڵەكانیدا بە دڵسۆز و خۆنەویست ناویان دەهێنا، لەبەرامبەر ئەو رابردووە پاك و دانەبڕاوەشدا پەیامی یەكێتییانەی سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستە كردوو چەپكە گوڵی رێزو وەفایان پێشكەشكرد .

لایخۆیەوە، فەرماندە فاروق عەزیز وێڕای خۆشحاڵ بوونی بۆ بەسەركردەوەكەی و رایگەیاند: پێشمەرگایەتیمان كردە فاكتەری بەهێزی گەلەكەمان بۆ روبەڕووبوونەوەی دوژمن، لەشاریشدا هەڤاڵێكی دڵسۆز بووین بۆ هاوڕێ پێشمەرگە دانەبڕاوەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەم.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket