riklam

وەفدی یەكێتی: دەبێت حكومەتی نوێ عیراق بپارێزێت

ی ن ک 07:08 PM - 2026-01-28
كۆبوونەوەی وەفدی باڵای  یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی  فراكسیۆنی ئەساس  عەلا حەیدری PUKMEDIA

كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی ئەساس عەلا حەیدری

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆککۆمار

وەفدێكی باڵای  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بە  سەرۆكایەتی نزار ئامێدی، كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، لەگەڵ سەرۆكی  فراكسیۆنی ئەساس  عەلا حەیدری كۆبووەوەو گفتوگۆی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەتی نوێ عیراقیان كرد.

ئەمڕۆ 28ی 1ی 2025، وەفدێكی باڵای  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بە  سەرۆكایەتی نزار ئامێدی، كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار  و رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و  هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و د خالد شوانی وەزیری دادی عیراق  و  ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی  فراكسیۆنی ئەساس  عەلا حەیدری كۆبوونەوە. 

لە كۆبوونەوەیەكدا، باس لەپرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەتی نوێ عیراق كرا، بە جۆرێك كە حكومەتێك بێت  بتوانێت عیراق لەم هەلومەرجەی ئێستا بپارێزێت و سەقامگیری و پێكەوە ژیانی نێوان پێكهاتەكان پتەو تر بكات .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket