له‌تیف نێروه‌یی: میدیای كوردی هه‌مان هه‌ڵه‌ی كاتی تیرۆرستان دووباره ده‌كه‌نه‌وه
کوردستان 10:50 AM - 2026-01-27
AI
ژنە رۆژنامەنووسێکی بەرەکانی جەنگ
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیاكارانی باشووری كوردستان كێبڕ‌كێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یامنێری كامه كه‌ناڵ زووتر و زیاتر بچێته سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌ڤانان و راسته‌وخۆ رووماڵی شه‌ڕ‌ه‌كه بكه‌ن و دیمه‌نی سه‌نگه‌ره‌كان و جۆری چه‌ك و ژماره‌ی هێزه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و هه‌میشه هێزه شه‌ڕ‌كه‌ره‌كان له جیهاندا پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و جۆره زانیارییانه، دەشڵێت:میدیای كوردی له‌ئێستادا له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له رۆژئاڤادان، هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه كاتی خۆی تیرۆرستانی داعش سوودیان له‌و هه‌ڵانه ده‌بینی.
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتارێكدا كه له كوردستانی نوێ بڵاویكردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه: میدیای كوردی له‌ئێستادا له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له رۆژئاڤادان، هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه كاتی خۆی تیرۆرستانی داعش سوودیان له‌و هه‌ڵانه ده‌بینی، هه‌ڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی و زیانه‌كانی بگه‌ن كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كه و ژماره‌ی هێزه‌كان و جۆری چه‌كه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیاكارانی باشووری كوردستان كێبڕ‌كێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یامنێری كامه كه‌ناڵ زووتر و زیاتر بچێته سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌ڤانان و راسته‌وخۆ رووماڵی شه‌ڕ‌ه‌كه بكه‌ن و دیمه‌نی سه‌نگه‌ره‌كان و جۆری چه‌ك و ژماره‌ی هێزه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و هه‌میشه هێزه شه‌ڕ‌كه‌ره‌كان له جیهاندا پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و جۆره زانیارییانه.
له‌تیف نێروه‌یی هۆكارەکەی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه، كه میدیای كوردی میدیاكاری جه‌نگییان زۆر كه‌مه، هه‌روه‌ك هێزه‌كانیش وه‌كو پێویست له مه‌ترسییه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه تێناگه‌ن، ئه‌گینا رووماڵی میدیایی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ قه‌ده‌غه یان سنوردار ده‌كه‌ن.
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌دات، راسته رۆیشتنی ئه‌و تیمانه‌ی میدیای هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان گرنگیی زۆری هه‌یه كه نامه‌وێت له‌سه‌ر گرنگییه‌كه‌ی بپه‌یڤم، به‌ڵام گه‌ره‌كه سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بزانن كامه تیم بنێرن و ئه‌و تیمانه‌ش بزانن له كوێ و به چ شێوازێك رووماڵی رووداوه‌كان بكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێر‌و ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێران‌دا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كه‌ركوك: خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له‌سه‌ر نیشتهجێكانیان تاپۆ ده‌كه‌ین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێران‌دا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كه‌ركوك: خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له‌سه‌ر نیشتهجێكانیان تاپۆ ده‌كه‌ین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزا‌کان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێ‌دا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

