سبەینێ چاوەکانی سێ پایتەخت لەسەر نزار ئامێدین
کوردستان 07:12 PM - 2026-01-26
PUKMEDIA
نزار ئامێدی
سبەینێ چاوەکان لە بەغدادی پایتەختی عیراقی فیدراڵ، قەڵاچوالانی پایتەختەکەی میرانی بابان و هەوارگەو مەڵبەندی بڕیاردانی سەرۆک مام جەلال ، ئامێدی پایتەختی میرنشینی بادینان ، لەسەر هەڵبژاردنی نزار ئامێدی تاکە کاندیدەکەی یەکێتیین.
سبەینێ خوێندکارێک کە لە قەڵاچوالان لەسەر دەستی مام جەلالی مامی هەمووان پەروەردەی سیاسی ، دیپلۆماسی ، هزری ، کوردایەتی ، نیشتمان پەروەری ، پشوو درێژی ، لێبوردەیی ، پێکەوەژیان و دەست و داوێن پاکی کراوە … ئەرکێکی سەخت و مێژوویی بکەوێتە سەرشانی و دەیانەوێت لەڕێی ئەو ئەرکەوە درێژە بەڕێبازی مامۆستاکەی خۆی بدات و سیاسەتی چەپکە گوڵەکە پەیڕەو بکات و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغداد ئاسایی بکاتەوەو کێشەکان چارەسەر بکات و خزمەتی هەموو گەلانی عيراق بکات بەبێ جیاوازی بەتایبەتی گەلی کوردستان .
سبەینێ .. بەڵێ سبەینێ ، زۆربەی خەڵکی کوردستان و هەموو عیراق چاویان لە هەڵبژاردنی کاندیدێکە کە لەبادینان چاوی بەژیان هەڵهێناوەو بۆیەکەم جار لە مەملەکەتی ئەحمەدی ناڵبەند چاوی بە لوتکەی شاخەکانی گارەو مەتین کەوتووەو لە شاری موسڵ بڕوانامەی زانستی بەدەست هێناوەو لە سلێمانی و قەڵاچوالان ژیاوەو قاڵبووی خەباتی سیاسی بووەو لەبەغدادی پایتەختیش بۆ ماوەی 23 ساڵ لەخەباتی دیپلۆماسی پەروەردە و جۆشدراوە .
سبەینێ هەمووان چاویان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێکی سادەو خاکییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و خوازیاری ئەوەن لەدوای هەڵبژاردنی ، بەدەنگێکی بەرز بڵێن پیرۆزە لە بەغدادی پایتەخت ، پیرۆزە لە پایتەختەکەی بادینان ، پیرۆزە لە سلێمانی و قەڵاچوالان ، پیرۆزە لە هەولێرو سۆران ، پیرۆزە لەهەمووان ، پیرۆزە لە کاک نزار ئامێدی نوێنەر و کاندیدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

