riklam

قوباد تاڵەبانی: حکومەتی داهاتووی عیراق جێی رەزامەندی هەموو پێکهاتەکان بێت

کوردستان 09:07 AM - 2026-01-26
 قوباد تاڵەبانی و سەرمەد خەمیس نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و سەرمەد خەمیس

قوباد تاڵەبانی

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرمەد خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شەوی یەکشەممە (25/1/2026) بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان پێک بێت و بتوانێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت و هاوکات وەک یەک خزمەتی هەموو پێکهاتەکان و هاوڵاتییانی عێراق بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی دیدگای یەکێتی بۆ داهاتووی عێراق و حکومەتی نوێ روون کردەوە و جەختیشی کردەوە، کە دەبێت حکومەتی نوێ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket