riklam

قوباد تاڵەبانی: حکومەتی داهاتووی عیراق کێشەی مووچە و بودجە چارەسەربکات

کوردستان 04:41 PM - 2026-01-24
قوباد تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی

قوباد تاڵەبانی

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایب کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە (24/1/2026) بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا. قوباد تاڵەبانی بۆچوونی یەکێتی لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خستەڕوو و جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە وەک یەک خزمەتی هەموو عێراقییەکان بکات.

قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە، کە یەکێتی پێیوایە هەموو کێشەکانی عێراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت بە گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر بکرێن و وتیشی: دەبێت ئەولەوییەتی حکومەتی داهاتووی عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket