پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA
ی ن ک 04:41 PM - 2026-01-21
PUKMEDIA
23 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA
رۆژی 22ی 1ی 2026، وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA پێدەنێتە 23 ساڵەی تەمەنی دامەزراندنییەوە، PUKMEDIA توانی لەقۆناغی نوێی میدیای نوێدا دەستپێشخەر بێت و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و بابەتە میدیاییەكاندا بكات كەشایستەی ناو و ناوبانگ و مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت.
بەو بۆنەیەوە ژمارەیەك پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو سەرجەم كارمەندان و رۆژنامەنوسانی وێبسایتەكە كراوە، كە ئەمە دەقەكانیانە:
ڕفعەت عەبدوڵا: PUKMEDIA هەڵگری پەیامی راستەقینەو پیشەییانەیە
بەڕێزان.. سەرنوسەرو سەرجەم هەڤاڵانی PUKMEDIA
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنتانەوە، جوانترین پیرۆزبایی لەتێکڕای میدیاکاران و ستافە ماندونەناسەکەتان دەکەم و بەجێهێنانی ئەرکی گرنگتان بەرزدەنرخێنم، هیوادارم هەمیشە وەک سەکۆیەکی میدیایی سەنگین و باوەڕپێکراو کەهەڵگری پەیامی ڕاستەقینەو پیشەییانەیە بەردەوامبن، بۆساڵی نوێی کارکردنتان، ئومێدی نوێبونەوەو گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی: PUKMEDIA میدیایەکی سەنگین و راستە
هەڤاڵان سەرنوسەرو میدیاکارانی پیوکەی میدیا
بەبۆنەی بیست و دوو ساڵەی دامەزراندنی وێب سایتی پیوکەی میدیاوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین
پیوکەی میدیا لەماوەی چەند ساڵی کارکردنی لەبواری میدیای ئەلیکترۆنیدا پێگەیەکی گەیاندنی ڕاستی و بابەتی سەنگین بوە و جگە لە زمانی کوردی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی پیشەییانە هەواڵەکانی کوردستانی بە خوێنەری عەرەب وبیانیەکانی تر گەیاندوە ، پەنجەرەیەکیش بۆ خستنه ڕووی وتار و شیکاریی ئازادانە لەسەر پرسە کوردستانی و ناوچەیی و جیهانیەکانی ڕۆژ.
دووبارە ساڵیادتان پیرۆز و بۆ هەمیشە لە ڕیزبەندی پێگە ئەلیکترۆنیە سەرکەوتوەکاندا بمێنن .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە: مێژوویەكی پڕشنگدار و زێڕینیان نەخشاندووە
بەرێزان سەرنوسەر و میدیاكارانی PUKMEDIA ، لەساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتەكەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستەدەكەم ، ڕێز و خۆشەویستیم بۆ یەكە بە یەكەتان دەردەبڕم
لەماوەی 23 ساڵی ڕابردوو ئێوە و هەموو ئەوانەشی لەو مێژووە دورودرێژەدا لەوێبسایتەكان كاریانكردوە، مێژوویەكی پڕشنگدار و زێڕینیان لە كاروانی ڕۆژنامەگەری كوردیدا نەخشاندووە .
ماڵپەری پیوكەی میدیا خاوەن شانازییەكی گەورەیە لە ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی بڵاوی دەكاتەوە بەمەش هەموو بنەماكانی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی و كاری میدیایی پڕۆفیشناڵ لە هەواڵ و ڕێپۆرتاژ و سەرجەم ژانرەكانی میدیادا بەروونی رەنگی داوەتەوە .
هەر بۆیە بۆتە سەرچاوەیەكی گرنگی باوەڕپێكراوی كوردستان و دەرەوەش ، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی لە كارە ناوازەكانتان بۆ دەخوازم ، دەستی ماندووبوونی یەكە بەیەكەتان دەگووشم ، بەو پەڕی ڕێزەوە هەوڵ و ماندوبوونەكانتان بەرز دەنرخێنم ، جارێكێ تر یادی بیست و سێهەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕە خۆشەویستەكەی پیوكەی میدیا لە خۆمان و هەموو خوێنەران پیرۆزبێت .
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
نزار ئامێدی: PUKMEDIA پێشەنگی میدیا ئەلکترۆنییەکانە
بەڕێزان سەرنوسەرو سەرجەم رۆژنامەنوسانی PUKMEDIA
لە ساڵرۆژی دروستبونی ماڵپەرە راستگۆ و پڕمتمانەکەتان جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و هیوای گەشەی زیاترو بەردەوامی باشترتان بۆ دەخوازین PUKMEDIA هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە و لە ماوەی ٢٣ ساڵ کارکردنی بەردەوامی تا ئەمرۆ سەرچاوەیەکی میدیایی پڕزانیاری راست و دروست بوەو توانیویەتی بە پشت بەستن بە توانا خۆماڵیەکان کارێکی گەورە لە بواری میدیای ئەلکترۆنی و میدیایی نوێ دا ئەنجام بدات و بەردەوام پێشەنگی میدیا ئەلکترۆنیەکان بوەو جێ متمانەی زۆری وەرگرانی بووە
بەهیوای ساڵی ئایندەی کارکردنتان ساڵی زیاتر خۆگونجاندن بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری میدیایی نوێ و ئێوەش وەک هەمیشە بە میدیای راستگۆو جێ متمانەی هەموان بمێننەوە .
نزار ئامێدی
لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: هەوڵەکانتان شایەنی هەموو دەستخۆشی و هاندانێکە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA وە پیرۆزبایی لە سەرنوسەر و میدیاکارانی ئەم وێبسایتە ئازیزەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەکەم و هیوای بەرەوپێشچونی زیاترتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم بەردەوام PUKMEDIA سەکۆی وشەی راست و ئاوێنەی خەم و داواکانی گەلەکەمان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی بێت، بەتایبەت کەوێبسایتەکە بەزمانە جیاوازەکان دەتوانێ پەیامی ئاشتی و دەنگی کورد بگەیەنێتە دنیا.
هەوڵی بێ ووچان و کاری میدیایی بەرپرسیارانە و راستگۆیانەتان لەم کاروانەدا شایەنی هەموو دەستخۆشی و هاندانێکە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
رزگار حاجی حەمە بۆ PUKMEDIA: هیوای گەشە و سهركهوتنی بەردەوامتان بۆ دهخوازم
پیرۆزبایی
هەڤاڵان؛ سهرنوسهر و راگەیاندکار و كادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ماڵپەڕی PUKMEDIA
بە سڵاوێکی گەرمەوە 23هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپهڕی (PUKMEDIA)تان لێ پیرۆز دەکەم و هیوای گەشە و سهركهوتنی بەردەوامتان بۆ دهخوازم.
ماڵپەڕی PUKMEDIA کە وەکو هەنگاوێکی سەردەمییانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵکردن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی میدیای سەردەم دامەزا، لە ماوەی تەمەنیدا توانیویەتی جێگەی خۆی لە دونیای راگەیاندنی ئەلیکترۆنیدا بکاتەوە و پیشەییانە ئەرکی رۆژنامەوانی و میدیایی و رۆشنبیری خۆی جێبەجێ بکات و ببێتە جێی متمانەی رۆشنبیران و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
هیوادارم ساڵی نوێی کارتان، ساڵی سهركهوتن و پەرەسەندنی زیاتر بێت، دووبارە پیرۆزە.
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن
سەرکەوت زەکی: PUKMEDIA قوتابخانەیەکە بۆ پێگەیاندنی کادری پرۆفیشناڵ
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی(PUKMEDIA) وە، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەستەی بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم کارمەندانی ئەم میدیا گرنگ و پر بایەخە دەکەم.
خۆشحاڵم کە(PUKMEDIA) لە ماوەی کارکردنیدا بووەتە نموونەیەکی دیاری میدیای ئەلیکترۆنیی بەرپرس و جێی متمانە. ئەم سەکۆیە نەک هەر سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بووە بۆ گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری، بەڵکو بووەتە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی کادری پرۆفیشناڵ و گەیاندنی پەیام بە شێوازێکی سەردەمیانە.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی زیاترتان بۆ دەخوازم.
سەرکەوت زەکی
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
ئاراس محەمەد ئاغا : PUKMEDIA سهرچاوهی راستگۆیی میدیای كوردییه
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی مهڵبهندی حەوت نەینەوا پیرۆزبایی یادی دامهزراندنی (PUKMEDIA ) دهكات و به سهرچاوهی ههواڵی دروست و ڕاستگۆیی نێو میدیای كوردی ناوی دهبات.
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە ...
بهڕێزان/ ھەڤال کاک ئاریان سهرنووسهرو رۆژنامهنووسان وستافی PUKMEDIA ی ئازیز
به بۆنهی داگیرساندنی مۆمی (٢٣)مین ساڵهی دامهزراندنی سایتهكهتانهوه، به ناوی خۆم و ههڤاڵانم له مهڵبهندی حەوتی نەینەوا پیرۆزبایی ئهم یادهتان لێدهكهین، كه توانیوتانه ببنه سهرچاوهی ههواڵی دروست و ڕاست وسهنگینی نێو میدیای كوردی.
پیوكهی میدیا له پێناو خزمهتی رۆژنامهگهری وگهیاندنی پهیامی راستی و زانیاری دروست و راستگۆیی و بهرپرسیارێتی كردووهته ئهركێكی له پێشینهی خۆی و بنهما سهرهكییهكانی وهك خۆی جێبهجێ كردووه وبۆته سهرچاوه بۆزۆرینهی كهناڵهكانی دیكه.لەم رووەوەش دەشتی نەینەوا پشتگۆی نەخستوە ھەمیشە گرنگی تایبەتیان پێ داوە لە سایتەکەیان ئەمەش جێگای شانازییە بۆ ئێمە مانان و یەکێتیەکانی جێناکۆکەکان و بەتایبەتیش شاری موسڵ .
دووباره ئهم ساڵیاده له ئێوهو سهرجهم رۆژنامهنووسان و خوێنهران پیرۆز بێت وبههیوای بهردهوامی و گهشهی زیاتر به وێبسایتەکەتان ھەمیشە سەربەرزبن.
هەرێم کەمال ئاغا: PUKMEDIA سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی زانیارییە
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەوانی و تەکنیکی وێبسایتی (PUKMEDIA )
بەبۆنەی (٢٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی (PUKMEDIA )، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم.
(PUKMEDIA ) لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی ڕابردوودا، تەنها وەک سەکۆیەکی گواستنەوەی هەواڵ نەماوەتەوە، بەڵکو وەک میدیایەکی بەرپرسیار و ڕاستگۆ، بووەتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی زانیاری بۆ ناوخۆی هەرێم و ناوەندە سیاسییەکانی عێراق و جیهانیش. ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی، هەمیشە هەوڵ و ماندووبوونی ئێوەمان بەرز نرخاندووە لە گواستنەوەی ڕاستییەکان و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و ناساندنی چالاکییە پەرلەمانییەکانمان.
هیوای بەردەوامی و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم، ئومێدەوارین هەمیشە وەک هێمایەک بۆ میدیای سەردەم وەك هەمیشە پیشەیی بمێننەوە.
هەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
د. مەجید: PUKMEDIA نموونەیەکی دیاری میدیای ئەلیکترۆنیی
بۆ بەرێزان بەرێوەبەر و کادر و نووسەر و رۆژنامەنووسانی وێبسایدی سەنگینی PUKMEDIA
لە ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیای PUKMEDIA ، بە ناوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر, جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین
(PUKMEDIA) لە ماوەی کارکردنیدا بووەتە نموونەیەکی دیاری میدیای ئەلیکترۆنیی و دەنگی زولالی ئازادی و بوێرانە بیر و را و هەواڵی گەرم و راستگۆیانە بە دیدگەی خوێنەرانی دەگات، هەر بۆیە بۆتە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروست و پێشەنگی میدیای سەردەم.
جارێکی تریش پیرۆزیاییان لێ دەکەین و هەر لە برەودابن
دکتۆر مجید حمدامین
لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: هەمیشە خاوەن کاری پرۆفیشناڵانەن
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی PUKMEDIA پیرۆزبایی ۲۳ ساڵەی دامەزراندتان لێدەکەم و دەستی ماندووبونتان دەگوشم چونکە هەمیشە خاوەن کاری پڕۆفێشناڵانە و ئەرکێکی پیرۆزن لە گەیاندنی ڕاستی و دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی ڕووداوەکان وە ڕۆڵی بەرچاوتان بینیوە لە هۆشیار کردنەوەی تاکی کورد و پارستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان دووبارە پیرۆزتان بێت و هەمیشە بە درەوشاوەیی بمێنن لە ئاسمانی ڕاگەیاندنی کوردستاندا
براتان پۆڵا سیروان تاڵەبانی
ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)
سالار سەرحەد پیرۆزبایی لە PUKMEDIA دەکات
بەرێزان سەرنوسەر و میدیاکارانی PUKMEDIA، لەساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتەکەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین .
هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانتان لە كایەی میدیایدا شایەتی ئەوەتان بۆ دەدەن كە توانیوتانە سەر مەشقی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری راست و درووستن، بونەتە سەكۆیەك و بە ئامانەتەوە سیاسەتی ڕەوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان گەیاندۆتە شەقامی کوردی و ناوەندە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق.
بۆ ساڵی نوێی تهمهنیشی، هیوای سهركهوتن و بهرهوپێشچوونی زیاترتان بۆ دهخوازین.
سالار سەرحەد خەلیفەیونس
ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک
کاروان گەزنەیی:PUKMEDIA توانیویەتی وێنەیەکی میدیایی ڕاسەقینەی یەکێتی بێت
بەڕێزان..سەرنووسەر و هەڤاڵانی PUKMEDIA
لە (٢٣) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیوکەی میدیادا، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین.
لە ڕێگەی ئێوەشەوە، گەرمترین پیرۆزبای لە ستاف و میدیاکارە ماندوو نەناسەکانتان دەکەین، کە سەرکەووتوانە وەکو پێگەیەکی رەسمی و سەنگین، بە لە بەر چاو گرتنی بەها و ئێتیکە ڕۆژنامەوانییە باڵاکان، ئەدای کاری میدیایی خۆتان کردووە.
ئێوە توانیوتانە، وێنەیکی میدیایی ڕاسەقینەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بن، و خزمەتێکی بەرچاوتان کردووە.
هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان، پڕ بێت لە دەستکەوت و خزمەتی زیاتر بە یەکێتیی و گەلەکەمان.
دڵسۆزتان...
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
د. محەمەد سابیر: هیوادارین ئەم وەرزەتان وەرزی نوێگەری و پێشكەوتن بێت
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی (٢٣)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA -وە
بەڕێزان/ سەرنووسەری، رۆژنامەنووس و کارمەندانی PUKMEDIA
بەبۆنەی (٢٣)ــهەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA ؛ پێگەی راگەیاندنی فەرمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای پێشكەوتن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. هیوادارین ئەم ورزەتان وەرزی نوێگەری و پێشكەوتن بێت.
PUKMEDIA بە زمانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی و کرمانجی) جێگەی ئومێدێکی زۆرە، مێژوویەکی گەورەشتان لە راگەیاندنی کوردی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمارکردووە.
ئەم سایتە جێگەی شانازیمانە و سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری رۆژانەمانە، بە متمانە و راستگۆییەوە جێگەی خۆی لە ناو کوردستانیان کردووتەوە، چونگە هاوسەنگ و پیشەییانە شیکار و لێکدانەوەی بۆ کۆی رووداوەکان لە کوردستان، عێراق و جیهان کردووە، ئێمە پاڵپشتانین.
هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی ستافەکەتان دەخوازین هەمیشە لە لووتكەدا بتان بینین، دووبارە یادتان پیرۆزبێت
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٢٠٢٦/١/٢٢
شيلان عارف : PUKMEDIA سەرچاوەیەكی بەهێزو میدیایەكی سەنگینە
برای بەرێزم کاكە ئاریان سهرنووسهری سایتی ( PUKMEDIA)
هەڤاڵانی رۆژنامهنووسان وتەواوی ستافی (PUKMEDIA )ئازیز
به بۆنهی داگیرساندنی مۆمی (٢٣)مین ساڵهی دامهزراندنی (PUKMEDIA) سایتی رەسمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم كه توانیوتانه ببنه سەرچاوەیەكی بەهێز بۆ کەناڵەکەکان و سایتەکانی تر
دیارە ( PUKMEDIA) میدیایەكی سەنگینە له پێناو خزمهتی رۆژنامهگهری وگهیاندنی پهیامی راستی و زانیاری دروست و راستگۆیی و بهرپرسیارێتی كردووهته ئهركێكی له پێشینهی خۆی و بنهما سهرهكییهكانی وهك خۆی جێبهجێ كردووه وبۆته سهرچاوه بۆ زۆرینهی كهناڵهكانی دیكه.
دووباره ئهم ساڵیاده لە ئیوە و سهرجهم رۆژنامهنووسان و خوێنهران پیرۆز بێت وبههیوای بهردهوامی و گهشهی زیاتر به وێبسایتەکە ھەمیشە سەربەرزبن.
شیلان عارف
بريكاری وەزارەتی داد
جێگری پارێزگاری سلێمانی: پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی وێبسایتی PUKMEDIA
لە ساڵیادی دامەزراندنی وێبسایتی (PUKMEDIA) پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
وێبسایتی (PUKMEDIA) لە ٢٣ ساڵی تەمەنی توانیویەتی بە هەواڵە ڕاست و دروستەکانی خزمەتێکی بەرچاو بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات.
وێبسایتی (PUKMEDIA) لەو ساڵەی دروست بووە تا ئێستا راستگۆیانە و ئازادانە هەواڵ و زانیارییەکانی وەک خۆی گەیاندووە ، جیاواز بووە لەناو دونیایی میدیادا.
وەک جێگری پارێزگاری سلێمانیش ، هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازم و بەهیواوە لە ساڵی داهاتوو کاربکەن و خزمەتی خوێنەرانتان بکەن.
شاهۆ عوسمان
جێگری پارێزگاری سلێمانی
هەڵمەت هۆشیار پیرۆزبایی لە PUKMEDIA دەکات
بەڕێزان بەڕێوەبەر و سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانیPUKMEDIA
بابەت پیرۆزبایی:
لە کانگای دڵەوە پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ئەم مینبەر و پیرۆز و دڵسۆزەتان لێدەکەم.
کە پیشەییانە ڕوماڵی ڕوداوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
وەک سەربازێکی ون لە پشتی زۆرێک لە سەکۆ میدیاییەکانی ترەوە وەستاون و بۆ ڕاستی و دروستیی دەگەڕێنەوە بۆ pukمیدیا.
بۆیە هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، ئێمەش پشتیوانی کارە جوانەکانتانین.
هەڵمەت هۆشیار
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
داستان بەهرام: PUKMEDIA وێنەیەکی میدیایە راستەقینەی یەکێتییە
لە (٢٣)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (PUKMEDIA )دا، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم.
لە ڕێگەی ئێوەشەوە، دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ستاف و میدیاکارە ماندوونەناسەکانتان دەکەم، کە سەرکەوتووانە وەک پێگەیەکی فەرمی و سەنگین، بە لەبەرچاوگرتنی بەها و ئێتیکە ڕۆژنامەوانییە باڵاکان، ئەدای کاری میدیایی خۆتان کردووە.
ئێوە توانیوتانە، وێنەیەکی میدیایی ڕاستەقینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بن و خزمەتێکی بەرچاوتان بە کایەی ڕۆشنبیری و گەیاندنی زانیاری کردووە.
هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان، پڕ بێت لە دەستکەوت و خزمەتی زیاتر بە یەکێتیی و گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆز بێت..
داستان بەهرام ڕەسوڵ
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
كەناڵی مەسرا: PUKMEDIA دەیان رۆژنامەنوسی بەتوانای پێگەیاندووە
بەبۆنەی 23 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی وێبسایتی PUKMEDIA، وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەناڵی مەسرا جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئاریان محەمەد بەرێوەبەر و رۆژنامەنوس و كارمەندەكانی دەكات.
وێبسایتی PUKMEDIA لە ماوەی 22 ساڵەی رابردوودا و تاوەكو ئێستا پێشكەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و رووداوەكانی بە پیشەیی و بێ لایەنانە گواستووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دەیان رۆژنامەنوسی بەتوانا و پیشەیی پێگەیاندووە، بۆیە بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پیرۆزبایی ئاراستەیان دەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین بۆ خزمەتی گشتی.
دكتۆرە.لاڤە ئاراس: PUKMEDIA بووەتە نموونەیەكی دیاری میدیای ئەلیكترۆنی
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA وە، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی ئەم میدیا گرنگ و دڵسۆزە دەكەم.
بە شانازییەوە PUKMEDIA لە ماوەی كاركردنیدا بووەتە نموونەیەكی دیاری میدیای ئەلیكترۆنی، ئەم میدیایە بەتەنها هەواڵ ناگەیەنێت بەڵكو پرۆفیشناڵانە بەشداربووە لەگەیاندنی دەنگی كوردان بە هەموو جیهان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیی زیاترتان بۆ دەخوازم.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
دكتۆرە.لاڤە ئاراس
راگری پەیمانگەی ئەزمەڕ
سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم: PUKMEDIA هەمیشە سەكۆیەكی میدیایی سەنگین و هەڵگری پەیامی كوردایەتی بووە
بەڕێز / سایتی PUKMEDIA
سایتی رەسمی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان
پیرۆزبایی
سڵاو و رێز ...
بە ناوی سەرۆكایەتی گشتی و سەرۆك لقەكانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆك، كەركوك، هەڵەبجەی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستانەوە، بە بۆنەی 23 ساڵەی دامەزراندنییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و رۆژنامەنوسان و كارمەندانی سایتی PUKMEDIA دەكەین .
سایتی PUKMEDIA هەمیشە وەك سەكۆیەكی میدیایی سەنگین و باوەڕپێكراو هەڵگری پەیامی كوردایەتی و پێكەوە ژیان و واقیعبینانە بووە، لە بواری رۆژنامەگەریدا بووەتە قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان و سەرچاوەیەكی میدیایی پڕ زانیاری راست و دروست بووە و هەمیشە میسداقییەتی خۆی پاراستووە، لەقۆناغی میدیای ئەلیكترۆنیدا توانیویەتی دەستپێشخەر بێت و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و بابەتە میدیاییەكاندابكات.
سەركەوتووبن و هەمیشە لە بەرەوپێشچووندابن..
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان
سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان
دەزگای خێرخوازی پێكەوەژیان: PUKMEDIA پێگەیەكی ئەلیكترۆنی رۆژنامەوانی جێی متمانەیە
دەزگای خێرخوازی پێكەوەژیان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA وە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی سایتەكە دەكات و رایدەگەیەنێت: سایتی PUKMEDIA، پێگەیەكی ئەلیكترۆنی رۆژنامەوانی جێی متمانەیە و وێڕای ئەوەی سایتی رەسمی یەكێتییە، هاوكات پابەندبوونی تەواوی بە ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوایەییەكان هەیە.
پیرۆزبایی دەزگای چاودێری و دارایی:
فوزیە نەزیف سابیر لێپرسراوی دەزگای چاودێری
و دارایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،بەبۆنەی
ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA وە،
پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی سایتەكە
دەكات و رایدەگەیەنێت: بەناوی خۆمان و هەڤاڵانمان لە دەزگای چاودێری دارایی
پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و هیوادارین هەردەم لە گەشەکردندا بن.
دەقی پیرۆزباییەکە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

