riklam

سەرۆک بافڵ داوای پاراستنی مافی کورد دەکات لە سوریا

کوردستان 10:16 PM - 2026-01-19
کۆبونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا راگەیاندنی سەرۆک بافڵ

کۆبونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عیراق و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا تاوتوێکران.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو هاوسەنگییەی هاتووەتەکایە، دەمانەوێت حکومەتێک پێکبهێنین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

پەیوەست بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای پاراستنی مافەکانی کوردی کرد و نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندە کونسوڵی بەریتانیا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket