سەعدی ئەحمەد پیرە: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عیراق گرێدراوی یەکترن
کوردستان 04:39 PM - 2026-01-18
PUKMEDIA
هەڤاڵانی یەکێتی لەگەڵ رۆژنامەنوسان
بەمەبەستی تیشک خستنە سەر دواین گۆرانکاری و پێشهاتە
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە، ئەمڕۆ18ی1ی2026، سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئامادەبوونی هەریەکە لە هەڤاڵان
دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان ، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە بارەگای
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە
ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی کەناڵە جیاوازەکانی ناوخۆ و دەرەوە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەیەدا سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە،
ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی نێودەوڵەتی کرد بەتایبەتی بارودۆخی ئێران و ئەو لێکەوت
و کاریگەریانەی لەرووی سەربازی و ئابوورییەوە بەدوای خۆیدا هێناویەتی، هاوکات تیشکی
خستە سەر هەنگاوەکانی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و بە دەرفەتێکی زێڕینی وەسفکرد
بۆ ئایندەیەکی گەش و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی
بۆ گەلانی تورکیا و ناوچەکەش، تەئکیدی کردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خوازیاری
زیاتر بەرەو پێشەوە چوونی هەنگاوەکانی ئاشتییە وەک پشتگیری لێدەکات.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا،سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ڕۆژنامەنووسان
ئاماژەی بە بارودۆخی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و بەپێویستی زانی ووردتر مامەڵە
لەگەڵ بارودۆخەکە بکرێت و سوود وەربگیرێت لەو دەرفەتانەی هاتوونەتە پێشەوە بۆ پارێزگاریکردن
لەو دیفاکتۆیەی کە هەیە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و بەغدا و پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت
تریش نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هەردووکی گرێدراوی یەکترن، پێویستە سەرەتا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکرێن، هەوڵبدرێت بە
زووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە،
لەبەغداش هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن بەرامبەر پرسە
چارەنووسازەکان .
دواتر،فەهمی بورهان، ئاماژەی بە کێشە سیاسی و یاساییەکانی
تایبەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکان کرد و تەئکیدی کردەوە کە تاکە چارەسەر یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی
سەرکردایەتی سیاسی کوردە و پێویستی بە ئیرادە و بڕیارێکی یەکگرتووی سیاسی هەیە.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ دارا خەیلانی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگی کاری ڕۆژنامەوانی
کرد، بەتایبەتیش لەپاڵ کاری ڕۆژنامەوانی هەستکردن بە لێپرسراویەتی و پاراستنی بەرژەوەندی
گشتی و ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا ڕۆژنامەوانان پرسیار
و سەرنجەکانیان لەسەر کۆی بابەتەکان خسەروو و وەڵام درانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

