عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
ی ن ک 01:05 PM - 2026-01-18
راگەیاندنی مەكتەبی پەیوەندییەكان/ پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی
سەردانی پارتی وڵاتپارێزی باكوری كوردستان بۆ مەكتەبی پەیوەندییەكان/ پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی
پارتی وڵاتپارێزی باكوری كوردستان بە سەرۆكایەتی مستەفا ئۆزجەلیك، سەرۆكی پارتەكە، سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكان/ پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی-یان كردو لەلایەن عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كوردو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتییەوە پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبوونەوەكە رەوشی رۆژئاڤای كوردستان و هەڵگرتنی بەربەستەكانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا و باكوری كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كراو عومەر شێخ موس رایگەیاند: بارودۆخی ناوچەكەو گۆڕانكارییەكان، یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت.
وتیشی: پێشهاتەكان لەباكوری كوردستان كاریگەریان لەسەر هەموو بەشەكانی دیكەی كوردستان دەبێت.
هاوكات مستەفا ئۆزجەلیك، رۆڵی سەرۆك مام جەلالی بەرزنرخاند كە پاڵپشت و هاوكار بووە بۆ هەستانەوەی كورد لە هەموو قۆناغە سەختەكاند و ئەندازیاری سەرهەڵدانەوەی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد بووە.
لایخۆشیەوە سالار سەرحەد، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی وتی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پابەندبوون بەسیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال، پەیوەندیی بەهێزمان لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسییەكانی باكوری كوردستان هەیە كە خەبات دەكەن بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی كورد لەتوركیا بەڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە، یەكێتیش وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوان دەبێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر: دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد وەرچەخانێکی زێڕین بوو
03:57 PM - 2026-02-10 -
پڕۆژەی ئی پسووڵە E-Psule راگەیەندرا
03:26 PM - 2026-02-10 -
یەکێتی و هاوپەیمانی ئەساس: کۆدەنگی نیشتمانی دروستببێت
02:35 PM - 2026-02-10 -
پڕۆژەیەكی گەشتیاری لەهەورامان جێبەجێ دەكرێت
02:25 PM - 2026-02-10
ئەمانەش ببینە
دابەشکردنی نەوت لە دوو مەڵبەندی دیکەی سلێمانی دەستیپێکرد
01:40 PM - 2026-02-10
لەئەمساڵدا مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە
11:07 AM - 2026-02-10
وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلین و دەستبەجێ مووچە دابەشدەکەین
09:47 AM - 2026-02-10
دوو کرێکار بەهۆی ئاگرەکەی پاڵاوگەی بێجییەوە گیانیان لەدەستدا
08:50 AM - 2026-02-10
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێی گواستنەوەی زیندانیان بۆ عیراق دەکات
عیراق 09:00 AM - 2026-02-10 -
دوو کرێکار بەهۆی ئاگرەکەی پاڵاوگەی بێجییەوە گیانیان لەدەستدا
عیراق 08:50 AM - 2026-02-10 -
وتەبێژى هێزەکانى هەسەدە: هەندێک لایەن نایانەوێت رێککەوتنى ئاشتى سەرکەوتووبێت
کوردستان 11:16 PM - 2026-02-09 -
مورافەعە گەورەکە
بیروڕا 08:36 PM - 2026-02-09 -
هەوڵەکانی فڕاکسیۆنی یەکێتی بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایى جوتیاران چڕدەکرێنەوە
کوردستان 06:58 PM - 2026-02-09 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال زانایەکی ئاینی بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-02-09 -
قوباد تاڵەبانی: یانەی سلێمانی دەگێڕینەوە بۆ سەردەمی زێڕین
کوردستان 05:03 PM - 2026-02-09 -
یهكێك له "تاوانباران"ی كوشتنی محهمهد باقر سهدر لهسێداره درا
عیراق 04:03 PM - 2026-02-09







دابەزێنە

