سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17
PUKMEDIA
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان دەکەین بە
یەک و بە 38 کورسییەوە وەڵام دەدەینەوە و کورسییەکانیشمان زیاتر دەبێت، راشیگەیاند: کە رێککەوتنەکە دژی هیچ لایەنێک نییە و بۆ بەرەو پێشبردنی کوردستانە.
سەرۆک بافڵ: بۆچوونەکانی یەکێتى و نەوەی نوێ زۆر لەیەک نزیک بوون
سەرۆک بافڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی
هاوبەشدا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: ساڵێک
پێش ئێستا ئەم دەستپێشخەرییە راگەیەندرا، لە چەند روویەکەوە بە جۆرێکی دیکە بیرمان
دەکردەوە، باوەڕی زیاترمان بەوە هەبوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە جدییەتی کە
دەیەوێت حکومەت پێکبهێنێت و دەیەوێت رێکبکەوێت، ئەو دەستپێشخەرییە مابوو، ئەو رۆژە
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ دووبارەی کردەوە، زۆر پێمباشبوو، راستەوخۆ بێ پرس بە هیچ
لایەک وەڵامم دایەوە.
سەرۆک بافڵ راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی زۆرمان لەسەر پڕۆژەکەی
خۆمان کرد، نەوەی نوێش پڕۆژەی خۆیان باس کرد، ئەوەی مایەی خۆشحاڵی بوو، ئەوە بوو کە
بۆچوونەکانی نەوەی نوێ زۆر نزیک بوو، لە بۆچوونەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەی
لەبارەی بودجەوە باسیان کرد، ئێمە سەد لە سەد لەگەڵیداین و یەکێک لە کێشەکانمان
لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە، بۆیە ئەم ریککەوتنامەی ئێمە دژی کەس نییە،
بەڵکو بۆ ئەوەیە کوردستان بەرەو پێشەوە بڕوات، ئەو گلەییانەی کە خەڵک هەیەتی لە
ئێمە و لە حکومەت چارەسەر بکرێن.
سەرۆک بافڵ راشیگەیاند: هەر لایەنێک کە ناڕازییە لەم دۆخەی ئەمڕۆی
کوردستان، زۆر گرنگە بێتە ناو ئەم رێککەوتنەوە.
سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند: ئێمە سەردانی هەموو
لایەنەکان دەکەین، لەگەڵ کاک محەمەدی حاجی مەحمود کۆبوینەوە، لەوە ناچێت بێتە ناو
ئەم رێککەوتنە، بەڵام گلەییەکانی لەم جۆرە حوکمڕانییە لە گلەیی ئێمە زیاترە، بەڵام
بەشداری نەکردنی کێشە بۆ ئەم رێککەوتنە دروست ناکات و لە دڵیدا پشتیوانە.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لەگەڵ نەوەی
نوێ رێککەوتوین، بیروبۆچوونمان لەسەر فەرمانڕەوایەتی لە کوردستان زۆر لە یەکەوە نزیکە،
فراکسیۆنەکانمان کردووە بەیەک، دەبێت لەگەڵ
لایەنەکانی دیکەش گفتوگۆی ئەم بابەتە بکەین، بۆ ئەوەی بزانین چ جۆرە حکومەتێک دادەمەزرێنین،
بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشێک دەبێت لەو لایەنانە، حکومەت لەگەڵ پارتی
پێکدەهێنرێت یان نا، جارێ بۆ ئەو بڕیارە زووە، بەڵام وەکو پرەنسیپ بەڵێ حکومەت پێکدەهێنرێت.
ئەوەی نەیەتە ناو رێککەوتنەکەوە بەم حوکمڕانییە رازییە
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد ئێمەش لەم جۆرە حوکمڕانییە رازی نین، بەڵام ئەگەر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەناو حکومەت نەبوایە، چەند خراپە دە هێندە خراپتر
دەبوو،بەڵام خۆشبەختانە هەردوو لایەن گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی کە ئەم حکومەتە
پێویستی بە گۆڕانکاری جدییە،ئەرکی ئێمەشە کێشە کەسییەکان لادەین و خەبات بۆ گەلەکەمان
بکەین.
راشیگەیاند: ئەوەی نایەتە ناو ئەم رێککەوتنەوە،واتە رازییە بەم جۆرە
حوکمڕانییە.
سەرۆک بافڵ دووپاتیشی کردەوە: ئێمە
دەبینە بەشێک لە حکومەت و پشتیوان بە خوا حکومەت دەگرینە دەست و هیچ رێککەوتنێکیشمان
لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نییە.
راشیگەیاند: ئەمە مانۆڕی سیاسی نییە، چونکە ئامانجی ئێمە تاکتیک نییە، بەڵکو ستراتیژە، ئەم وڵاتە پێویستی بە گۆڕانکاری جدی هەیە، بۆیە لەگەڵ نەوەی نوێ لەو بارەیەوە بۆچوونمان یەکە، ئەم رێککەوتنە فراوان دەبێت.
شاسوار عەبدولواحید: ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوە دروستبووە گۆڕانکاری لە حکومەتدا بکات
لەوبارەیەشەوە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: ئەگەر رێککەوتنەکەمان
لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بگاتە ئەنجام و ئیمزای بکەین، یەکەم خاڵی بۆ
گێڕانەوەی هاوسەنگی هێزە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەیە یاسای بودجەمان هەبێت و شەفاف
بێت، هەروەها بۆ ئەوەیە کە هەموو پارەی دەروازە سنوورییەکان و نەوت پێویستە بێتەوە
ناو بودجە و پارەی شار و شارۆچکەکان دابەش بکرێت و مووچە زیاتر دوانەکەوێت، بێ
بازاڕی کۆتایی بێت و گەنجان بێکار نەبن، لە کۆتایدا ئەگەر رێککەوتین هەموو خاڵەکان
بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
وتیشی: رێککەوتنەکە بۆ گۆڕانکارییە
لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا سەرۆکوەزیران تەنها دوو ساڵی بەدەست پارتی دیموکراتی
کوردستانەوە نەبووە، بۆیە حەزدەکەین گۆڕانکارییەک لە هەرێمی کوردستان بکرێت و
سەرۆکوەزیرانێکی دیکە، یان جۆرێک لە حوکمڕانیمان هەبێت و هاوسەنگی هێز هەبێت، بۆیە
ئەو هەنگاوەی ئێمە حەقە هەموو لایەنەکان پێیان خۆش بێت.
هەموو پۆستە هەستیارەکانی هەرێم لای پارتییە
سەرۆکی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد:داوام لە هەموو هێزە
ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوە دروستبووە گۆڕانکاری لە حکومەتدا
بکات، فەرموون وەرن لەگەڵماندا با حوکمڕانی لە هەرێم بگۆڕین، چونکە ناکرێت پارتی
دیموکراتی کوردستان بە تەنها بمێنێتەوە و هەموو جومگە سەرەکییەکانی وڵاتی
بەدەستەوە بێت، سەرۆکی هەرێم و حکومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکی
ئەنجومەنی ئاسایش، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆکی داواکاری گشتی، فەرماندەی گشتی
هێزە چەکدارەکان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، هەر هەشت پۆستە
هەستیارەکەی هەرێم لای پارتییە بە 39 کورسییەوە، ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگی
بگێڕینەوە.
شاسوار عەبدولواحید ئاماژەیبەوەشدا: یەکێتی خۆیان سەردانی
هەموو لایەنەکان دەکەن، بەڵام ئێمە پێکەوە لەگەڵ یەکێتی خاڵەکانی رێککەوتنەمەکە تەواو
دەکەین و ئەو کات بەیەکەوە و هاوبەش دەبین بۆ حکومەت و پەرلەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

