riklam

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە

کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر میدیاکان

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سوریا بە مەرسومی کاتی جێگیر ناکرێن و دووپاتیشی دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەرەوەی هیوا و خواستە ڕەواکانی گەلی سوریا و پێکهاتەکانی نییە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە :هەرچەندە ئەم مەرسومە وەک "هەنگاوی یەکەم" دەبینرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەرەوەی هیوا و خواستە ڕەواکانی گەلی سوریا و پێکهاتەکانی نییە و ناتوانێت کۆتایی بە کێشە مێژووییەکان بهێنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دووپاتی کردووەتەوە کە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سوریا بە مەرسومی کاتی جێگیر ناکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێیوایە کە مافە بنەڕەتییەکان دەبێت لە ڕێگەی دەستورێکی هەمیشەیی و کۆکەرەوەوە بچەسپێنرێن، چونکە مەرسومە کاتییەکان ناتوانن گرەنتییەکی یاسایی درێژخایەن بۆ ئایندەی سیاسی و کلتوریی کورد لە سووریا دابین بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داواش دەکات کار بۆ داڕشتنی دەستوورێکی نوێی دیموکراتی بکرێت کە لەسەر بنەمای "فرەیی" دامەزرابێت.
راشیگەیاندووە: تەنیا لە سایەی دەستوورێکی لەو شێوەیەدا دەکرێت دان بە هەموو پێکهاتەکاندا بنرێت و مافەکانیان بپارێزرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی زەرور بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەت و تاکڕەوی لە وڵاتدا دەبینرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەکردووە: چارەسەری ڕیشەیی بۆ پرسی ماف و ئازادییەکان لە سوریا تەنیا لە ڕێگەی دەستورێکی دیموکراتی لامەرکەزییەوە دەبێت، سیستمی لامەرکەزی گرەنتی بەشداریی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکان دەکات لە دەسەڵات و بەڕێوەبردندا، ئەمەش تاقە ڕێگەیە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و کۆتاییهێنان بە 15 ساڵ لە جەنگ و ماڵوێرانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket