riklam

دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت

کوردستان 08:43 PM - 2026-03-03
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

ئابوریناسێکی عیراقی رایدەگەیەنێت:سوڕی داهاتی نەوت نزیکەی دوو مانگی پێویستە تا بارە نەوتییەکان دەبنە پارە و دەچنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، دەشڵێت:مووچەی مانگەکانی ئازار و نیسان تووشی هیچ گرفتێک نابێت.

د. نەبیل مەرسوومی ئابووریناسی عیراقی رایگەیاند: دڵنیابن سوڕی داهاتی نەوت نزیکەی دوو مانگی پێویستە تا بارە نەوتییەکان دەبنە پارە و دەچنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، واتە عێراق پارەی فرۆشتنی نەوتی مانگی کانوونی دووەم (مانگی ١) لە مانگی ئازار (مانگی ٣) وەردەگرێت و فرۆشتنی شوبات (مانگی ٢) 
لە نیسان (مانگی ٤).

راشیگەیاند: بەوپێیەش مووچەی مانگەکانی ئازار و نیسان تووشی هیچ گرفتێک نابێت، دوای ئەوەش خوا کەریمە (هەزار ڕێگەی بۆ دەدۆزرێتەوە).!

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket