ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
کوردستان 04:40 PM - 2026-01-14
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بۆ ساڵی داهاتوو، بەشەبودجەی هەرێمی
کوردستان، لە یاسای بودجەی فیدراڵ، بەپێی رێژەی 14% دەستنیشان بکرێت و داواشدەکات حکومەتی فیدراڵ
هەردوو موچەی مانگی 11 و 12ـی ساڵی 2025 و موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و
2024 خەرج بکات.
ئەمڕۆ 14ی1ی2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا و بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی
هەرێم، لە کۆبوونەوەدا ، گفتوگۆ لەبارەی پوختەی دۆخی دارایيی ساڵی 2025 کرا و
بارودۆخی دارایيی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایيی 2026 و کارکردن بۆ خەرجکردنی
مووچە دواکەوتووەکانی هەرێم و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن
وەزارەتی دارایيی حکومەتی فیدراڵەوە، تاووتوێ کرا.
ئەنجومەنی
وەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەردوو مووچەی مانگی یازدە و
دوازدەی 2025 و مووچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 خەرج بکات کە بێ هیچ
بیانوو و هۆکارێکی یاسایی و دەستووریی نەیناردوون، چونکە مووچە مافی یاسایی
وشایستەی مووچەخۆرانی هەرێمە و حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان دەستبەرداریان
نابێت.
حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕێكکەوتنامەی سێ لایەنی هەناردەی نەوتی
جێبەجێکردووە و ڕۆژانە بە تێکڕایی 220 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ کراوە و لە
بازاڕی جیهانیی فرۆشراوە و داهاتەکەی بە کاش لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ،
وەک داهاتی کۆتایی تۆمارکراوە، ئەمە سەرەڕای ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە
داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایشدا، ئەنجومەنی
وەزیران دووپاتی کردەوە کە بۆ ساڵی دارایيی داهاتوو، دەبێت لە یاسای بودجەی
فیدڕاڵیی حكومەتی فیدراڵ، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکرێت و وەزارەتی
دارایيی فيدراڵ پابەند بکرێت کە بەشەبودجەی هەرێم بنێرێت وەک هەرێمێکی دەستووری و
فیدراڵی کە بە پێی دوایین سەرژمێريی عێراق کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە
ئەنجامدرا، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم زیاتر لە 14 ٪ ە و دەبێ بەشە بودجەی هەرێمی
کوردستان بە پێی ئەو ڕێژەیە دەستنیشان بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

