riklam

سەرۆک بافڵ بۆ یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر: سەرکەوتنەکانتان شانازین بۆ گەلەکەمان

کوردستان 02:58 PM - 2026-01-14
سەرۆک بافڵ و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و ئەو دەستکەوتە گرنگانەی لە بواری وەرزش لە باکووری کوردستان و تورکیا بەدەستیانهێناوە و بە سەرکەوتن و پێشەنگایەتییان وەک یەکێک لە یانە ناودار و بەهێزەکان شانازییەکی دیکەیان بۆ گەلەکەمان تۆمارکرد.

لای خۆیەوە، دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر سوپاسی پشتیوانییەکانی سەرۆک بافڵ-یانکرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوەی بەدەستهاتووە بەرهەمی ئەو پشتگیری و گرنگییەیە کە گەلەکەمان بە یانەکەی داوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket