هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسود بەرپەرچی چەکدارەکان دەدەنەوە
کوردستان 10:51 AM - 2026-01-10
روانگەی سوری
هێرشی چەکدارەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان بەردەوامە
سوپای عەرەبیی سوریا رایگەیاند کۆنترۆڵی گەڕەکی شێخ مەقسودیان لە حەلەب
کردووە، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رەتیدەکەنەوە گەڕەکەکە کۆنترۆڵ کرابێت و هێرشی
چەکدارەکان تێکدەشکێنن.
دەستەی
ئۆپەراسیۆنەکان لە سوپای عەرەبیی سووریا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی گەڕەکی شێخ
مەقسوودیان لە شاری حەلەب بە تەواوەتی کۆتایی پێهێناوە و سەربازەکانیان
بڵاوەپێکردووە.
هاوکات چەکدارەکانی
سەر بەدیمەشق گەیشتوونەتە ناو نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر لە شێخ مەقسوود و
کۆنترۆڵیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ،
رەتیدەکەنەوە گەڕەکەکە لەلایەن چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ کرابێت، ئاژانسی هەواڵەکانی
هاوار ئاشکرای کرد کە چەکدارەکان لە حی زهورەوە ویستویانە دزە بکەنە ناو گەڕەکی
شێخ مەقسود، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرپەرچیان داونەتەوە و زیانی زۆریان
پێگەیاندوون.
دەشڵێت:
چەکدارەکان پاشەکشەیان کردووە و بەسێ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەرمی چەکدارەکانیان
گواستووەتەوە.
هاوکات لەسێ
میحوەرەوە شەڕو پێکدادان بەردەوامە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە سێ فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان تێکبشکێنن.
پەیوەست بە
ئاماری قوربانییەکان، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا 62
کەس بوونەتە قوربانی، کە 37 کەسیان هاووڵاتی سڤیلن و کە 7 ژن و 5 منداڵ لە ناو
قوربانییەکانن، هاوکات 115 کەسی دیکەش بریندار بوون.
روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە تاوەکو ئێستا
25 چەکدار کوژراون و یەک کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش گیانی لەدەستداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
کوردستان 11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 11:49 AM - 2026-03-12 -
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
جیهان 11:42 AM - 2026-03-12 -
(المرصد) خەرمانی ساڵێکی بڵاو دەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-03-12 -
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
کوردستان 10:43 AM - 2026-03-12 -
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12





.jpg)

دابەزێنە

