riklam

تۆم باراک: هەوڵی درێژکردنەوەی ئاگر بەستی حەلەب دەدەین

کوردستان 08:56 AM - 2026-01-09
تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا میدیاکان

تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا

تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمريکا بۆ سووريا، ڕايگەياند پێشوازی لە ئاگربەستە کاتييەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکەکانی ئەشرەفييە و شێخ مەقسود دەکەين، دووپاتیشی دەکاتەوە کە کار بۆ درێژکرنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوای سەعات 9 دەدەن.

وەزارەتی بەرگری سوریا  لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی نوێی چالاکییە سەربازییەکان لەناو گەڕەکە کوردنشینەکاندا، وەزارەتی بەرگری ئاگربەست لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفیە و بەنی زەید رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئاگربەستەکە لە سەعات سێی بەرەبەیانەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا سەعات نۆی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

هاوکات، تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا  پێشوازی لە ئاگربەستەکە کرد و  رایگەیاند: لە هەوڵدان ماوەی ئاگربەستەکە درێژبکەنەوە بۆ زیاتر لەوەی دیاری کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی گرژی و پێکددانەکانی چوار رۆژی رابردوەوە زیاتر لە 60 کەس بریندار بوون و نزیکەی 20 هاووڵاتی مەدەنیش شەهید بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket