دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بۆ بەدیهێنانی مافی گەلەکەمان پێویستمان بە یەکڕیزییە
کوردستان 07:32 PM - 2026-01-07
نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و یان برایم
ئەمڕۆ 7ی1ی2026 دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە (یان برایم) كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا باس لەبارودۆخی ناوچەكەو پێشهاتە سیاسییەكان كرا، گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و عیراق بە گرنگییەوە باسی لێوەكرا و یەكڕیزی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دووپاتكرایەوە، هاوکات دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: بەرپرسیارێتی گەورەو دەرفەتمان لەپێشە، پێویستمان بەوەیە بەیەكڕیزی لەناوخۆو دەرەوە كاربكەین بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی دۆخی عیراق خستەڕوو كەجەخت لەسەر چوارچێوە دەستووریی و یاساییەكان دەكاتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەكان، باشتركردنی باردۆخی هاونیشتمانیان و دەستەبەركردنی حكومڕانی تەندروست.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی گشتی فەرەنسا دۆخی سوریاو پێشهاتەكانی ناوچەكەیان خستە بەرباس، جەخت لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سوریا كرایەوە، بەپێویست زانرا كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەوردی چاودێری بارودۆخی سوریا بكات.
پاراستنی پەیوەندی بنیاتنەرانە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان، بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدان بۆ بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیان لە عیراق و هەرێمی كوردستان، دووپاتكرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هەوڵەكان بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینان بەرەوامن
10:12 PM - 2026-01-18 -
جوتیارانی ههرێم ههژماری بانكیان بۆ دهكرێتهوه
04:50 PM - 2026-01-18 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عیراق گرێدراوی یەکترن
04:39 PM - 2026-01-18 -
هۆکاری پچڕانی کارەبا لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
04:24 PM - 2026-01-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:06 AM - 2026-01-19 مەزڵوم عەبدی: جەخت لەدەستكەوتەكانی گەلەكەمان دەكەینەوەو تایبەتمەندییەكانی دەپارێزین
هەسەدە و دیمەشق رێككەوتننامەیەكی 14 خاڵیان ئیمزا كرد
07:28 PM - 2026-01-18
قوباد تاڵەبانی: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەرەنتی مافەكانی كورد لەسوریا بكات
07:08 PM - 2026-01-18
قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: کورد داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن
03:51 PM - 2026-01-18
مەزڵوم عەبدی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ تۆم باراک و ئەحمەد شەرع گەیشتە دیمەشق
01:54 PM - 2026-01-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: کورد داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن
کوردستان 03:51 PM - 2026-01-18 -
دوو عەلی لە یەمەنێکدا جێیان نابێتەوە
بیروڕا 03:25 PM - 2026-01-18 -
مەزڵوم عەبدی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ تۆم باراک و ئەحمەد شەرع گەیشتە دیمەشق
کوردستان 01:54 PM - 2026-01-18 -
ڕفعەت عەبدوڵا: برەودان بەتوانای كادران و چالاكردنەوەی ئۆرگانەكان پێویستیی قۆناغەكەیە
ی ن ک 01:48 PM - 2026-01-18 -
هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات
کوردستان 01:31 PM - 2026-01-18 -
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
ی ن ک 01:05 PM - 2026-01-18 -
نامەیەکی کراوە بۆ دەنیزەکان
بیروڕا 10:56 AM - 2026-01-18 -
ئیدارەی خۆسەر داوای چەک هەڵگرتن لە هاووڵاتیان دەکات
کوردستان 10:42 AM - 2026-01-18







دابەزێنە

