riklam

سەرۆک بافڵ: توانای دامەزراوەکانی یەکێتی یەکدەخەینەوە

کوردستان 06:41 PM - 2026-01-05
سەرۆک بافڵ و جەلال شێخ ناجی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا راگەیاندنی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و جەلال شێخ ناجی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری جەخت لە هەماهەنگی و یەکخستنی توانای دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختی لەوە کردەوە کە بە هەمان رۆحییەتی کوردانە و یەکێتییانەوە درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket