riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: لەدایکبوونی مەسیح ببێتە هەوێنی تەبایی

کوردستان 06:21 PM - 2025-12-24
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و جەژنی کریسمس و نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی، لەپەیامێکدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە‌ کریستیان لە هەرێمى كوردستان و عیراق و له‌ ته‌واوى جيهان دەکات.

دەقی پەیامەکە:

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى كريسمس و له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيحه‌وه‌ (سەلامی خودای لێبێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە‌ خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمى كوردستان و عیراق و له‌ ته‌واوى جيهان دەکەم، هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم. 

لەم بۆنەیەدا، جەخت لەبەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەو تەبایی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

هیوادارم ئەم یادە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و برایەتی و تەبایی لەنێو گەلانی جیهاندا.

هەمیشە لەجەژن و خۆشیدا بژین.. 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket