riklam

ئەنوەر قەرەداغی: بۆ چالاكییەكی هونەریی دەعوەتكرابووم، دەركەوت چالاكییەكی حزبی و سیاسییە

کوردستان 05:35 PM - 2025-12-24
هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی میدیاکان

هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی

هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی روونکردنەوەیەکی لەسەر بەشداریکردنی لە ئاهەنگێک بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بۆ بەشداری لە ئاهەنگێکی جەماوەری رۆیشتم و بەبێ ئاگاداری من کرابووە ئاهەنگێکی حزبی.

دەقی راگەیەندراوەکەی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی:


چەند رۆژێک لەمەوبەر پەیوەندی بەبەندەوەکرا کە تیپی موزیکی سنە لە راپەرین ئاهەنگێکی جەماوەری ئەنجام دەدەن وپێمان خۆشە بەشداری لەئاهەنگەکەدا بکەیت ، منیش وەک هەمیشە کە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەو تیپەدا هەیە و لە هەموو چالاکییە هونەرییەکانیان لە باشوری کوردستان بەشداریم کردووە، کەسەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکەم ئەوان بەپیرمەوە دێن ، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە رۆیشتم بۆ بینینیان و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکەدا و کاتێ گەیشتمە شوێنی ئاهەنگەکە ، حەپەسام کە بینیم ئاهەنگێکی سیاسی و حزبییە و بۆ تەمەن و پێگەم جوان نەبوو ئاهەنگەکە بەجێبهێڵم بۆیە وتم بەمنتان نەوتووە کە ئاهەنگەکە حزبییە، لەوەش ناخۆشتر بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان بووە، بۆیە سوپاسیان دەکەم بۆ ئەو پێشوازی و رێزەی لەلایەن رێکخەرانی ئاهەنگەکەوە لەمنیان گرتووە ، بەڵام بەراستی نەدەبوو بەو شێوازە مامەڵەم لەگەڵدا بکەن و لەژێر پەردەی چالاکییەکی هونەرییەوە بمخەنە ناو داوی چالاکییەکی حزبی و بابەتەکە بەسیاسی بکەن !!!.

ئەنوەر قەرەداغی ٢٤/١٢/٢٠٢٥

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket