riklam

وەفدێکى یەکێتى پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە مەسیحییەکان دەگەیەنن

کوردستان 04:22 PM - 2025-12-25
وێنەی یەکێک لە سەردانەکان PUKMEDIA

وێنەی یەکێک لە سەردانەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ سەرکەوت زەکی سەردانی کەنیسەی مار یوسف و کەنیسەی چوارچرای کرد و پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یان پێگەیاندن و جەختی لەسەر گرنگیی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ى12ى2025 ، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی - چەمچەماڵ، بە یاوەری سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکان، سەردانی هەردوو کەنیسەی مار یوسف و کەنیسەی چوارچرایان لە شاری سلێمانی کرد، پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یان پێگەیاندن.

لە سەردانەکەدا، سەرکەوت زەکی پەیام و پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بافڵ-ی گەیاند و جەختی لەسەر گرنگیی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕۆڵی مێژوویی خوشک و برایانی کریستیانی لە بنیادنانی کوردستان دا کردەوە.

لە بەرامبەردا، قەشە ئەیمەن عەزیز لە کەنیسەی مار یوسف و قەشە شنودە حکیم (بابا شنودە) لە کەنیسەی چوارچرا ، وێڕای بەخێرهاتن، سوپاسی ئەم سەردانەیان کرد و هیوایان خواست جەژن و بۆنەکان ببنە مایەی پتەوکردنی زیاتری گیانی تەبایی و خۆشەویستی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستاندا.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket