كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چه‌مچه‌ماڵ: 120 هه‌زار دۆلار‌و نزیكه‌ی 6 ملیار دینارمان به‌ده‌ستگه‌یه‌شتووه
کوردستان 04:27 PM - 2025-12-16
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی عه‌تا محه‌مه‌د لێپرسراوی كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا بڕ‌ی 120 هه‌زار دۆلار و 5 ملیار و 746 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه نێردراوه بۆ كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و سبه‌ینێش دوایین راپۆرت له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و چۆنێتی میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه.
عه‌تا محه‌مه‌د لێپرسراوی كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سوپاسی رێكخراوی مانگی سوور ده‌كه‌ین بۆ هاوكاریمان و بۆ ئه‌وه‌ی ئاماره‌كان به شه‌فافانه بگاته به‌رده‌ست هه‌موو لایه‌ك، رایده‌گه‌یه‌نین كه له‌دوای رووداوی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌تا ئێستا بڕ‌ی 6 هه‌زار و 450 سه‌به‌ته‌ی خۆراك دابه‌شكراوه، له‌گه‌ڵ 5 هه‌زار و 500 ژه‌م خواردنی گه‌رم.
وتیشی: هاوكات 134 هه‌زار و 700 مه‌تر چوارگۆشه كومبار و 2 هه‌زار و 402 زۆپاو 3 هه‌زار و 100 پاكێجی پاكه‌ره‌وه‌و 20 هه‌زار و 914 پارچه به‌تانی و سه‌رین و لێفه و 8 هه‌زارو 850 پارچه راخه‌ر و دۆشه‌كو هه‌زار و 500 سێتی مه‌تبه‌خ و 5 هه‌زار و 845 پارچه جل و به‌رگ و 150 جانتای منداڵان دابه‌شكراون.
له‌باره‌ی هاوكاری مادییه‌وه كه‌به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه به‌رپرسی كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ وتی: بڕ‌ی 5 ملیار و 746 ملیۆن دینار داغڵی ژماره حسابی بانكی چه‌رمۆ كراوه له‌گه‌ڵ 120 هه‌زار دۆلار داغڵی بانكی چه‌رمۆ و جیهان كراوه‌و به‌ڵێنی زیاتریش دراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌خراونه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كان.
ئه‌وه‌شی وت: له‌چوارچێوه‌ی داشبۆردی شه‌فافیه‌ت په‌ڕ‌ه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی دروست ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م ئاماره‌كان له‌وێ رۆژانه راده‌گه‌یه‌نین و نوێ ده‌كرێته‌وه، هاوكات ناوی به‌خشه‌ره‌كان له‌ناو داشبۆرده‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌پێی ویستی به‌خشه‌ره‌كان و هه‌ركه‌سیش پێی خۆشنه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، به‌به‌خشه‌رێك تۆمار ده‌كرێت.
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ دوایین راپۆرت له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بڵاوده‌كه‌یه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ چۆنێتی میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
ئەمانەش ببینە
ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزدەبێتەوە
10:01 AM - 2026-01-15
سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
07:46 PM - 2026-01-14
د.یوسف گۆران: یەکێتی مەبەستی زامنکردنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانە
06:10 PM - 2026-01-14
نزار ئامێدی، لەبادینانەوە بۆ كۆشكی سەلام
03:23 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 به‌ربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14




.jpg)


دابەزێنە

