قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
کاتی خۆی یەکێک لە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی سەرۆك مام جەلال لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ رۆژنامەوانانی یەکێتی، هەمیشە هەر ئەوەبوو، كە دەیووت: وەڵامی هیچ کەسێک مەدەنەوە كە لەسەر من دەنووسێت یان رەخنەم لێدەگرن، ئەگەر رەخنەکانیان راست بێت سوپاسیان دەکەم و ئەگەر راستیش نەبێت خۆم بەنووسین وەڵامیان دەدەمەوە و هەڵەکانیان بۆ راستدەکەمەوە، ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندەی سەرۆك مام جەلال بەئێستاشەوە کاریگەری بەسەر بەشێکی زۆر لە رۆژنامەنووس و دەستەبژێری یەکێتی هێشتووەتەوە.
بۆیە زۆرجار کاتێك هەڤاڵێکی یەکێتی لەهەر پلە و پایەیەکی حزبی یان حکومی بێت و رووبەڕووی ئەرکێکی سەخت ببێتەوە، یان بکەوێتە بەر شەپۆلێکی فراوانی رەخنەی ناهەق و توندی میدیای تەقلیدی و میدیای نوێی لایەنێکی رکابەر، ئەو هەڤاڵە تاڕادەیەک بەتەنیا لە گوڕەپانەکە دەمێنێتەوە و تەنها خۆی بەرگری لەخۆی و بۆچوونەکانی خۆی دەکات، راستییەكەشی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یەکێکە لەو هەڤاڵانەی کە بەهۆی ئەرکە حکومییەکەی زۆر جار رووبەڕووی رەخنەی ناخۆڕسک و ناهەقانە بۆتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت نابێ لە رەخنە بترسین.
لێرەدا دەخوازم بڵێم هەلومەرج و سەردەمەکان گۆڕاون، جاران رەخنەگرەکان لەرێی سەرچاوە میدیاییە رەسمییەکانەوە رەخنەیان دەگرت، ئامرازی بڵاوکردنەوە و گەیاندنی رەخنەکان خاوەندارێتی رەسمییان هەبوو، پەیامەکان دەرگاوانیان هەبوو، رەخنەکان جددی و بابەتیانە بوون، بەڵام لەم سەردەمەدا لە ماوەی یەک چرکەدا دەکرێ لەرێی سوپای ئەلیکترۆنیەوە و بە ئیعازی کەسێک یان لایەنێک و بۆ ئەجێندایەکی شەخسی و ناوزڕاندنی کەسێک ، هەزاران كەس پێکەوە و بەیەک کلیک رەخنە، یان هێرشێكی مەرامداری دروستکراو لەرێی دەیان سەرچاوەی میدیای نوێوە بڵاو بکرێتەوە و ئامانجی سەرەکی لەو رەخنە دەستکردو ناخۆڕسکە بۆ بەئامانجگرتنی کەسێک یان لایەنێکی دیاریکراو، بۆیە گەرەکە لەم سەردەمەدا لەسەر رەخنە ناخۆڕسکەکان، بەرگری لەهەڤاڵەکانی خۆمان بکەین و بەتەنیا لە گورەپانەکە بەجێیان نهێڵین و کاتێ کارێکی باشیش دەکەن دەست خۆشیان لێ بکەین .
کارەساتە سروشتییەکەی دەڤەری چەمچەماڵ کە یەکێک بوو لەکارەساتە سروشتییە کەم وێنەکانی هەرێمی کوردستان، لە دۆخ و کاودانێکی یەکجار دژواردا روویدا، ئەرکێکی یەکجار سەخت و گران کەوتە سەرشانی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، یان ئەگەر زوڵاڵتر بڵێین، قوباد تاڵەبانی بەبێ سێ و دوو، خۆی گەیاندە شوێنی کارەساتبارو شانی دایە بەر بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی و ئینسانی و ئەخلاقی وبەڵێنیدا، کە چەمچەماڵییەکان بەجێ ناهێڵێت و چاوپۆشی لە هیچ کەمتەرخەمییەک ناکات و هەموو تواناکان دەخەنەگەڕ بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە، بۆ ئەو مەبەستە پلانێکی سەردەمیانەیان داڕشت و لەو بوارەدا بریاری پێویست و یەکلاکەرەوەیدا .
هەرچەندە کارەساتێکی گەورەو کاریگەر بوو، هەروەک سەرەڕای ئەوەی ئیرادەیەکی دژبەریش خۆی نمایشکردو هەوڵی ئەوەی دەدا پرۆسەکە لە رێچکەو رێڕەوی خۆی لابدات، بەڵام هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی و ئەو لیژنانەی کەپێکهێنرابوون توانیان لەو تاقیکردنەوەیەدا سەربکەون و لەماوەیەکی کەمدا پلان و بەڵێنەکان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەنگاوە کردەییەکانی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە بە پشتیوانی دڵسۆزانی گەلەکەمان بەخێرایی چوونەتە پێشەوە و ئیرادەی چارەسەر زاڵبوو بەسەر ئەو دۆخە ناخ هەژێنەدا و خەریکە ژیانی ئاسایی بەتەواوەتی بۆ قەزاکەو و دەوروبەری دەگەرێتەوە.
ئەوەی زیاتر بووەتە جێگای خۆشحاڵی هەموو خەڵکی کوردستان و سەرنجی میدیای بۆلای خۆی راکێشاوە، کاک قوباد مودێلێکی نوێی سەردەمیانەی لەهەرێمی کوردستان خوڵقاند، کە گرنگە ئەم مودێلە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و مەبدەئی پاداشت و سزا و شەفافییەت بکرێتە بناغە و پێوەری سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەموو کەسێکی بەرپرسیاریش هەست بەو بەرپرسیارییەتییە بکات و بچێتە ژێرباری پەسەندکردنی دەرەنجامەکانی ئەو بەرپرسیارییەتییە ، جا دەرەنجامەکان ئەرێنی بن یان نەرێنی.
دڵنیاین ئەم مودێلە نوێیە، دەبێتە مایەی خۆشحاڵی جەماوەری پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، هەڤاڵەکانی کاک قوباد - یش بەچاوێکی رێزەوە ئەم ئەرکە سەرکەوتووانەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەڵدەسەنگێنن و پێی دەڵێن چەمچەماڵییەکانت بەجێ نەهێشت، دڵنیابە ئێمەش بەتەنها لە گوڕەپانەکە بەجێتناهێڵین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
ئەمانەش ببینە
كەمئەندامان بێ نەوتن و داوای هاوكاری دەكەن
11:28 AM - 2026-01-15
ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزدەبێتەوە
10:01 AM - 2026-01-15
سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
07:46 PM - 2026-01-14
د.یوسف گۆران: یەکێتی مەبەستی زامنکردنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانە
06:10 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 بهربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

