دواين ئاماری زیانى شەپۆلى باران و لافاوەکە بڵاوکرایەوە
کوردستان 08:38 AM - 2025-12-16
بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ
لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ
ناوەندى هاوبەشیى هەماهەنگیى قەیرانەکان دوایین ئامارى زیانى شەپۆلى
باران و لافاوەکەى هەفتەی رابردووی هەرێمی کوردستان و کەرکوکی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و
زیاتر لە دوو هەزار ماڵیش زیانیان بەرکەوتووە.
بەپێی ئاماری ناوەندەکە، بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی رابردووەوە، پێنج کەس
گیانیان لە دەستداوە و دوانیان لە چەمچەماڵ، دوانیان لە کەرکووک و یەکێکیشیان لە
گەرمیان بووە، 19 کەسیش برینداربوون، کەسێکیش بێسەروشوێنە، کە ئەندازیارە و بەڕەچەڵەک عەرەبە و لەرۆژی لافاوەکەوە لە سنووری بازیان بێسەروشوێنە.
پەیوەست بە زیانە مادییەکانیش،
ناوەندی هاوبەشیی و هەماهەنگی ئاشکرای کردووە: لە
هەرێمى کوردستان و کەرکووک دوو هەزار و 376 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە، (600) ماڵ لە
چەمچەماڵ و (600) ماڵ لە شۆڕش و (400) ماڵ لە تەکیەك 435 ماڵیش لە کەرکووک و 167یش
لە گەرمیان، لە هەولێر 20 ماڵ و لە هەڵەبجەش شەش ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و لە
سۆران چوار و لە ڕاپەڕینیش پێنج ماڵ.
هاوکات، 546
ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، زۆرینەى لە سنوورى چەمچەماڵ بوون،هەروەها 132 دوکان
و مارکێت، 118 باخ و کێڵگەى کشتوکاڵى لافاو زیانى پێگەیاندوون، بە هەمانشێوە 580
پرۆژە زیانیان بەرکەوتووە، زۆرینەیان لە پارێزگاى سلێمانى بە دیاریکراویش چەمچەماڵ
بووە و 20پرۆژەش لە هەولێر بووە.
لە بارەی ئەو زیانانەی بەر سامانی ئاژەڵ
کەوتوون، ناوەندى هەماهەنگیى قەیرانەکان ئاشکرای کردووە: زیاتر
لە 379 هەزار ماسى و 13 هەزار و 256 مریشک و قەل، هەشت مانگا و 144 سەر مەڕ و بزن،
لەگەڵ شەش هەنگ و 67 کۆتر و 76 قاز لەناوچوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
ئەمانەش ببینە
سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
07:46 PM - 2026-01-14
د.یوسف گۆران: یەکێتی مەبەستی زامنکردنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانە
06:10 PM - 2026-01-14
نزار ئامێدی، لەبادینانەوە بۆ كۆشكی سەلام
03:23 PM - 2026-01-14
سەرۆک بافڵ بۆ یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر: سەرکەوتنەکانتان شانازین بۆ گەلەکەمان
02:58 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 بهربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14



.jpg)



دابەزێنە

