قوباد تاڵەبانی: هاوکاری خێرای دامودەزگاکانی گەرمیان دەکەین
کوردستان 05:02 PM - 2025-12-15
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەو وەفدێکی دامودەزگاکانی گەرمیان
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ
سەرپەرشتیاری ئیدارەو وەفدێکی دامودەزگاکانی گەرمیان و کۆبووەوەو ئامادەیی تەواوی
دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی خێرای سەرجەم دامودەزگاکان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە و
گرفتەکان لە سنورەکە.
ئەمڕۆ، دووشەممە (15ی کانوونی یەکەمی 2025)، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە شاری
سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەرمیان،
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان، و سەرۆکی
شارەوانی کەلار کۆبوەوەو لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە باسی
لە کارەساتی لافاوەکەی هەفتەی رابردوو کرد و خەم و دڵتەنگیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو زیان
و زەرەرە زۆرەی کە بەر ژمارەیەکی زۆر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان و شوێنە گشتییەکان کەوتووە.
هاوکات قوباد تاڵەبانی
خەمخۆری و دڵسۆزی خۆی بۆ ئەو منداڵە دەربڕی کە بەهۆی ئەم کارەساتەوە لە کەلار گیانی
لەدەستداو ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی
خێرای سەرجەم دامودەزگاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی ئەو کێشە
و گرفتە ژێرخانییانەی کە بوونە هۆی دووبارەبوونەوەی لافاو لە سنورەکە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە
تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووری و ئاوەدانی گەرمیان
و قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پتەوکردنی ژێرخانی ئابووریی گەرمیان
و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە، بۆ ئەم مەبەستەش، داوایکرد کە
گرنگی تایبەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پیشەسازی بدرێت، هەروەها، پشتیوانی تەواوی
خۆی بۆ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی دەستکراوەتر بن لە
کارکردن و ڕاپەڕاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
ئەمانەش ببینە
كەمئەندامان بێ نەوتن و داوای هاوكاری دەكەن
11:28 AM - 2026-01-15
ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزدەبێتەوە
10:01 AM - 2026-01-15
سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
07:46 PM - 2026-01-14
د.یوسف گۆران: یەکێتی مەبەستی زامنکردنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانە
06:10 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 بهربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

