یەکێتی پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشان دەکات
کوردستان 11:51 AM - 2025-12-13
مەڵبەندی هەولێر
مەڵبەندی رێکخستنی هەولێر پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشان دەکات
بەبۆنەی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان ڕێباز بێرکۆتی ، لوقمان وەردی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لێزمە عەلی حەوێز راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان-یانكرد لە شاری هەولێر و لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كادیرانی پێشكەوتووی
حزبەكەوە پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای پیرۆزباییكردن بەم بۆنەیەوە تیشكی خستەسەر رۆڵ و پێگەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەر لەسەردەمی خەباتی چەكداری و خەباتی شار و بەشداریكردنیان لە خەباتی مەدەنی سیاسی دوای راپەرین و رۆڵی ئەو حزبەی لە دامودەزگا حكومی و مەدەنییەكاندا بەرز نرخاند ، هیواشیخواست لەسەر بنەمای سیاسەتی چەپكە گووڵەكەی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال كە هەمیشە تەئكیدی لێدەكردەوە , بوونی هێز و لایەنی سیاسی و بیروڕای جیاواز و خەباتی پێكەوەیی ببێتە مایەی باشتر خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
مەڵبەندی رێکخستنی هەولێر پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشان دەکات
لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ 13ی12ی2025، وەفدێکی مەڵبەندی 3ی رێکخستنی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنیان
سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان- یان کرد.
وەفدەکەی مەڵبەند بە سەرۆکایەتی دکتۆر مەجید حەمەدئەمین ئەندامی سەرکردایەتی
یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی3ی هەولێر و ئەندامێتی سەرهەنگ حەسەن جێگری لێپرسراوی
مەڵبەند و عەبدولقادرهەرکی لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان و ئەندامانی بەش بوو،کە لەشاری
هەولێر سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان یان کرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
لەلای خۆیەوە، بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەناوی خۆی و
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشان سوپاسی وەفدەکەی
یەکێتی کرد بۆ سەردان و گەیاندنی پەیامی پیرۆزباییان
.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دڵنیایی لە مووچەی مانگەکانی 3 و 4 دەدرێت
08:43 PM - 2026-03-03 -
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:35 PM - 2026-03-03 سبەینێ داهاتی نانهوتی مانگی شوبات دەخرێتە سهر ههژماری دارایی عیراق
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک ترەمپ سوپاسی رۆڵی یەکێتی کرد لە عیراقدا
06:49 PM - 2026-03-03
جەبار یاوەر: داعشە گوازراوەکان مەترسین بۆ عیراق
03:34 PM - 2026-03-03
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
جیهان 12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:43 AM - 2026-03-03 -
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03





.jpg)

دابەزێنە

